بلووری شل
From Wikipedia, the free encyclopedia
بلووری شل (بە ئینگلیزی: Liquid crystals) دۆخێکی ماددەیە کە تایبەتمەندی شل وە ھەم بلووری ماددەی دۆخی ڕقی تێدایە. بۆ نمونە ماددەیەکی بلوورێکی شل دەتوانێ وەک شلەیەک بخلیسکێت و ھاوکات توانای ھەیە گەردەکانی لە شێوەی بلووری ڕێک بخات. چەندین شێوەی جیاوازیان ھەیە کە دەشێ بە ھۆی تایبەتمەندیە بییناییەکانیان و چۆنیەتی ڕەفتار کردنیان لەگەڵ ڕووناکی پۆلێن بکرێن. ھەڵبەت ئەم تایبەتمەندیانە تایبەتن بە دۆخی شلی ماددەکە وە ئەم جۆرە ماددانە وەک گشت ماددەکانیتر بە ھۆی سارد کردن دۆخی ڕەقی وەردەگرن و بە ھۆی گەرم کردن بە ھەڵم دەبن.[1]