ئەپۆلۆ ١٧
From Wikipedia, the free encyclopedia
20.19080°N 30.77168°E / 20.19080; 30.77168داڕێژە:رحلة فضائية
ئەپۆلۆ ١٧ یانزەیەمین گەشتبوو کە تێیدا مرۆڤ لەژێر بەرنامەی ئەپۆلۆدا چووە سەر مانگ و هێشتا ئەم گەشتە دواهەمیین گەشتی مرۆڤە بۆ سەر مانگ. ئەم ئەرکە بە سامانێکی زۆری زانیاری زانستی و کۆکردنەوەی نزیکەی ١١٠ کیلۆگرام لە خاک و بەردی مانگ تەرخان کرابوو ، تاوەکو یارمەتی زانایان بدا لە تێگەیشتنیان لە سروشتی مانگ لە ڕووی بنەچەیی و پەیوەندی بە زەوییەوە. ئەم فڕینەی ئەپۆلۆ ١٧ چەندین چاڵاکی ناوازەی تۆمارکرد وەک : درێژترین ڕێکردنی مانگ بە درێژایی ٢٣ کیلۆمەتر، گەورەترین بەکارهێنانی چڕی گالیسکەی مانگی و بەکارهێنانی لە جوڵەدا لەسەر مانگ بۆ کۆکردنەوەی نموونە و ناردنی بۆ زەوی لە ڕێگەی سێ گەشتی مانگی دەستکردەوە، گەڕانەوە بە گەورەترین بڕی نمونەی خاک و بەردی مانگ بە نزیکەی ٥٠ کیلۆگرام و درێژترین مانەوەی مرۆڤ لەسەر مانگ[1].