ئەمیتاب باچان
ئەکتەرێکی ھیندی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەمیتاب باچان (بە ئینگلیزی: Amitabh Bachchan) لەدایکبووی ١١ی تشرینی یەکەم ١٩٤٢ لە ئەڵڵائاباد و لە ڕەگەزی پەنجابییە. ناوی تەواوی (ئەمیتاب ھاریڤانش باچان) یەکێکە لە ھەرە بەناوبانگترین ئەکتەرەکانی سینەمایی ھیندستان.[1][2] لەساڵی ١٩٦٩ لە فیلمی (Saat Hindustani) بۆیەکەمینجار لە فیلمدا وەک ئەکتەر کاری کرد ئەویش بەڕۆڵی ئەنوەر عەلی بوو. لەسەرەتای ساڵانی حەفتایەکان (١٩٧٠-) بەھۆی فیلمەکانی (Zanjeer) لەساڵی ١٩٧٣ وە لە لە ١٩٧٥ بە فیلمەکانی (Deewaar) و شوعلە (Sholay) ئەمیتاب ناوبانگییەکی باشی پەیدا کرد. بەھۆی کارەکانییەوە چەندین جار خەڵاتکراوە لەوانە سێجار خەڵاتەکانی فیلمی نەتەوەیی وەک باشترین ئەکتەری (National Film Awards) پێبەخشراوە کەلەمەیان ھاوڕیکۆردە لەگەڵ کەمال حەسەن و مامووتتی وە چواردەجاریش (Filmfare Awards). جگە لەکاری ئەکتەری ئەمیتاب وەک گۆرانیبێژی پلەی باک و پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی و بەرھەمھێنەری فیلم کاری کردووە. لەساڵی ٢٠١٣ ئەمیتاب لەیەکەم فیلمی ھۆلیوودیش دەرکەوت ئەمەش لە فیلمی (the Great Gatsby) بوو کە لیۆناردۆ دیکاپیرۆ ڕؤڵی سەرەکی تێدا بینیبوو.
ئەمیتاب باچان Amitabh Bachchan | |
---|---|
ناوی کاتی لەدایکبوون | ئەمیتاب ھاریڤانش پاچان |
مێژووی لەدایکبوون | (١٩٤٢-١٠-١١) ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٢ (تەمەن ٨١ ساڵ) |
شوێنی لەدایکبوون | ئەڵڵائاباد، پارێزگا یەکگرتووەکان، ھیندستانی بەریتانی |
نەتەوە | ھیند |
ساڵانی ئیشکردن | ١٩٦٩-ئێستا |
ھاوسەر | جایا بادوری (١٩٧٣-ئێستا) |
مناڵەکان | ئەبیشەک باچان شویتا ناندا |
پێگەی فەڕمی | http://srbachchan.tumblr.com |
دەستکاری |