ئەلێکساندر سێرگێیێڤیچ پووشکین (بە ڕووسی: Александр Сергеевич Пушкин) نووسەری ڕووس لە سەردەمی ڕۆمانتیسم دایە و بە یەکێک لە مەزنترین شاعیرانی ڕووس و ھەروەھا بنیادنەری ئەدەبی ڕووسی دەناسرێت. ئەو لە بنەماڵەیەکی پلە بەرزی ڕووسی لە مۆسکۆدا لە دایک بوو.[1] یەکەمین شیعری خۆی لە تەمەنی ١٥ساڵاندا لە چاپ دا.
ئەلێکساندر پووشکین | |
---|---|
Александр Сергеевич Пушкин | |
لەدایکبوون | ٢٦ی ئایاری ١٧٩٩ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) مۆسکۆ |
مەرگ | ٢٩ی کانوونی دووەمی ١٨٣٧ (بەپێی ڕۆژژمێری جولیانی) (٣٧ ساڵ ژیاوە) سەنت پیتەرزبورگ |
گۆڕ | Svyatogorsky Monastery |
زانکۆ | |
پیشە | شاعیر، پڕۆزایست، شانۆنامەنووس، literary critic، وەرگەڕ، مێژووناس، ڕۆماننووس، librettist، book collector، ڕای ڕۆژنامەنووس، نووسەر، children's writer، dramaturge، essayist، bretteur، نووسەر |
کارەکان | Boris Godunov، Eugene Onegin، Ruslan and Ludmila، The Captain's Daughter، The Prophet، The Tale of the Dead Princess and the Seven Knights، The Tale of the Fisherman and the Fish، The Tale of the Golden Cockerel، The Tale of the Priest and of His Workman Balda See Alexander Pushkin bibliography |
شێواز | پەخشان، opinion journalism، ڕەخنە، historical novel، verse novel، robber novel، short novel، چیرۆکی ئەفسانەیی، شانۆنامە |
ھاوسەر | Natalia Pushkina |
مناڵ | Maria Pushkina، Natalya Alexandrovna Pushkina، Alexander Alexandrovich Pushkin، Grigory Aleksandrovich Pushkin |
باوان | |
خێزان | Olga Pavlischeva، Lev Sergeyevich Pushkin |
واژوو | |
پلە | member of Filiki Etería |
ژیان
لە ٦ یۆنیۆی ساڵی ١٧٩٩ لە مۆسکۆ لە خێزانێکی دەوڵەمەند لەدایک بووە، باوکی شاعیرێکی دەرکەوتوبووە ئەمەش یارمەتیدەری بووە بۆ ئەوەی پەرە بە ئارەزووە شیعریەکانی بدات.
ئەلێکساندر پوشکین ڕەچەڵەکی دەگەڕێتەوە بۆ حەبەشیەکان، دایکی کچی ابراھیم جانیپاڵی ئەفریقی بووە کە یەکێک بووە لەو ئەفسەرانەی لە بتڕسی یەکەمی قەیسەرەوە نزیک بووە ن ھەر بۆیە قژە بژەکەیی و لێوە قەویەکانی لە ئەفریقیەکان دەچوو.[2]
ئەلێکساندر پوشکین بەمەزنترین شاعیرەکانی ڕۆسیا دەدەنرێت لە سەدەی نۆزدەھەمدا و نازناوی شای شاعیرەکانی لێنراوە،[3][4] خوێندنەوەی ئەم شاعیرە پاڵنەرت دەبێت بۆ خوێندنەوەی ئەدەبی ڕوسی بەگشتی و زانینی قۆناغەکانی قەیسەرەکانی ڕوسیا ھەر لە بوتڕسی یەکەمەوە تاکو نیقۆڵای یەکەم ھەروەھا دەبێت زانیاریت ھەبێت لە ئەو ڕوداوە مێژوویانەی نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەھەم.
سەردەمی بەرھەمەکانی ئەلێکساندر پوشکین ناسراوبووە بە سەردەمی شیعری ڕوسی ئاڵتونی،[5] سەردەمی نزیکبونەوەی ئەدەبی ڕوسی لەلایەک و ئەدەبی عەرەبی و ڕۆژھەڵاتیش لەلایەکی دیکەوە، ھەروەھا سەردەمەکەی بەسەردەمی سەرکوتکردنی کۆمەڵگا ناسراوبووە و ئەویش شیعرەکانی گوزارشتی لە میلەتەکەی کردووە و داوای ئازادی گەلی کردووە و یەکەم کەسیش بووە سنوورێک بۆ دەسەڵاتی پیاوە گەورەکانی ڕوسیا دابنرێت.
یەکێک لەھاوڕیەکانی ژنەکەی ئەلێکساندر پوشکین حەزی لە ژنەکەی کردووە و ھاوسەرگیری لەگەڵ خوشکی ژنەکەی کردووە تاکو نزیکترببێتەوە لە ژنەکەی ئەلێکساندر ئەو پیاوەش ئەلبارۆن داتین بووە کە یەکێک بووە لە پیاوە ناودارەکانی فەرەنسا، ئەلێکساندر پوشکینیش داوای لێکردووە ڕوبەڕوی یەکببنەوە بۆ شەڕ کردن لە کاتی ڕوبەڕوبونەوەکەدا لە ساڵی ١٨٣٧ ئەلێکساندر پوشکینیش دووفیشەکی بەر دەکەوێت و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات.[6]
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.