شێوازێکی فەرمانڕەوایەتییە From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەرستۆکراسی (بە ئینگلیزی: Aristocrac) شێوازێکە لە شێوازەکانی دەسەڵاتداری کە تێیدا چینێکی کەمینەی بچووک لە خەڵکی کە خاوەنی تایبەتمەندیی دیاریکراون و دەسەڵات دەگرنە دەست و حوکمی زۆرینە دەکەن.[1] جا ئەو چینە کەمینەیە خاوەنی تایبەتمەندیی ھزری بن یان ڕامیاری یان ئایینی یان ئابووری، گەر خاوەنی تایبەتمەندیی ئایینیی بن، ئەوا حکوومەتێکی ئەرستۆکراسیی ئایینیی دروست دەبێت، ئەگەر خاوەنی تایبەتمەندیی ئابووریی بن ئەوا ئەرستۆکراسیی ئابووریی دروست دەبێت، ئەم زاراوەیە لە وشەی یۆنانی «aristokratíā» وەرگیراوە کە بە واتای «حوکمی باشترینەکان» دێت.[2] کاتی سەرھەڵدانی ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن، یۆنانییەکان وایان دادەنا کە ئەم وشەیە بە واتای فەرمانڕەوایی ئەو ھاووڵاتیانە دێت کە شایستەی حوکمڕانین، ئەم دەستەواژەیە بۆ یەکەمجار لەلایەن فەیلەسوفە کۆنەکانی یۆنان وەک ئەفلاتوون و ئەرەستوو و کەسانی ترەوە بەکارھاتووە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.