ئەدێلاید
ناوەندی ئەوسترالیای باشووره / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەدێلەید ناوەندی ویلایەتی ئۆسترالیای باشوورە کە زۆرترین دانیشتوانیشی لە خۆ گرتوە و پێنجەمین شاری پڕ دانیشتووی ئۆسترالیایە، ئەو شارە نزیکەی ١، ٢٩٠، ٠٠٠ی دانیشتووی ھەیە، بە دانیشتوانی شاری ئەدێلەید، «ئەدێلەیدیەن» دەوترێ.
ئەدێلەید ئوسترالیای باشوور | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
پۆتانەکان | 34°55′44.4″S 138°36′3.6″E | ||||||||
دانیشتووان | 1,291,666 (2013) (٥ەمین) | ||||||||
• چڕی | ٦٥٩/km2 (١٬٧١٠/sq mi) (2006)[1] | ||||||||
دامەزران | 28 December 1836 | ||||||||
ناوچە | ١٬٨٢٦٫٩ km2 (٧٠٥٫٤ sq mi) | ||||||||
ناوچەی کاتی | ACST (UTC+9:30) | ||||||||
• هاوین(کاتی هاوینە) | ACDT (UTC+10:30) | ||||||||
شوێن |
| ||||||||
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی ئوسترالیای باشوور | 18 | ||||||||
|
ئەدێلەید شارێکی کەنار دەریایە کە لە کەناری ڕۆژھەڵاتی کەنداوی "سێینت ڤینسێنت" لە "ئەدێلەید پڵێین" درووست کراوە. ئەو شارە لە باکووری نیمچە دوورگەی "فلۆریۆ" نێوان "کەنداوی سێینت ڤینسێنت" و زنجیرە چیا نزمەکانی "لافتی" ھەڵکەوتووە. شار تا ٢٠ کیلۆمەتر زیاتریش بەرەوە زنجیرە چیاکان زیادی کردوە، لە حاڵێک دا کە نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لە "گاولێر" و سنورە باکووریەکانی لە کەناری "سێلیکس" دوورن.
ئەدێلەید لە ساڵی ١٨٣٦ وەکوو ناوەندی نیشتە جێ کردنەوەی پەنابەرە ئازادە بەریتانیەکان درووست کرا و وەکوو ڕێزگرتنێک لە شاژن ئەدێلەید (ھاوسەری ئەڵمانی، شا ویلیەمی چوارەم) ئەدێلەید ناو نرا. کۆلۆنێل ویلیام لایت، داڕشتنی شارەکەی کرد و شوێنەکەی لە نزیک ڕووباری "تۆڕێنز" ھەڵبژارد، شوێنێک کە شوێنی سەرەکی ژیانی خەڵکی "کاوورنا" بوو
لایت نەخشەی ئەدێلەیدی بە شێوەیەک داڕشت کە وەکوو تۆر وایە و شەبەکە شەبەکەیە کە شەقامی پان (بولڤار) و مەیدانی گەورەی بۆ دانراوە کە دەوریان بە پاڕک گیراون، ئەدێلەید ھەر لە سەرەتای درووست بوونی لەسەر بنەمای ئازادی ئایینی و پابەندبوون بە پێشڕەوی سیاسی و ئازادی شارۆمەندیەکان درووست بوو، و ھەر بۆیەش پێ دەڵێن "شاری کەنیسەکان".
وەکوو ناوەندی حکوومەتی و بازرگانی ئۆسترالیای باشوور، ئەدێلەید دام و دەزگای زۆری لە خۆدا جێ کردۆتەوە. زۆرتری ئەو ناوەندانە لە ناوەندی شار و لە درێژایی (بولڤار) ی "نورس تراس" شەقامی "کینگ ویڵیەم" و شوێنە جۆراوجۆرەکانی ناوەندی شار کۆبوونەتەوە.
ھەنووکە ئەدێلەید بە ھۆی بۆنە جۆراوجۆرەکانی، ڕووداوە وەرزشیەکان، خواردن، خواردنەوە، کەلتوور، خەتی کەنار دەریای دوور و درێژ و ئامرازە سەربازیە جۆراوجۆرەکان نابانگی ھەیە. ئەو شارە لە پێڕستی گۆڤاری ئێکۆنۆمیست بۆ ئەو شارانەی باشترین شوێنن بۆ نیشتە جێ بوون لە ٢٠١٠ دا، لەناو دە شاری یەکەمی جیھان دابوو و لە ساڵی ٢٠١١ لە لایەن "شۆڕای مڵکەکانی ئۆسترالیا" باشترین شاری نیشتە جێ بوون ناونرا.