From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەبھیشەک باچان لەدایکبووی ٥ی شوباتی ١٩٧٦ لە مۆمبای - ھیندستان، کەسایەتی ئەکتەر و بەرھەمھێنەری فیلمە، کوڕی ئەکتەری بەناوبانگی ھیندی ئەمیتاب باچانـە وێڕای ناسراوی بەھۆی باوکییە بەڵام لێھاتوویی ئەبھیشەک کلیلی سەرکەوتنەکانییەتی، بەبھیشەک لەزنجیرە فیلمەکانی (Dhoom Series) ناوبانگێکی باش و ھەوادارێکی زۆری لەخۆ کۆکردەوە، کە بەشی سێیەمی ئەم زنجیرەیە (Dhoom 3) گەرچی لەساڵی ٢٠١٣ دەرچوو بەڵام توانی زۆرترین داھات لە بۆکس ئۆفیسی بۆلیوود کۆبکاتەوە کە داھاتی تەنیا ئەمە بەشەی کردییە نزیکەی ٨٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی لەو کاتەی تەواوی فیلمەکە بە نزیکەی ٢٠ میلیۆن دۆلار وەستا،[1] لەساڵی ٢٠١٤ بە فیلمی (Happy New Year) لەگەڵ ئەکتەری شاروخ خان کە چاوەڕێ دەکرێت ئەم فیلمەش داھاتێکی زۆر و بینەرێکی زۆر لەخۆی کۆبکاتەوە،[2] ئەبھیشەک لەساڵی ٢٠٠٠ەوە تاکوو ئێستا لە کاری ئەکتەری بەردەوامە، یەکەم فیلمی بەناوی (Refugee) لەسالی ٢٠٠٠ بوو کە ئەوکات لەگەڵ خانمە ئەکتەر کارینا کاپوور بەیەکەوە یەکەم فیلمی خۆیان وەشاند.
ئەبھیشەک باچان Abhishek Bachchan अभिषेक बच्चन | |
---|---|
لەدایکبوون | |
پیشە | ئەکتەر بەرھەمھێنەر پێشکەشکار |
چالاکبوون | ٢٠٠٠– ئێستا |
باڵا | ١٫٨٨م |
ھاوسەر | ئایشواریا رای باچان (٢٠٠٧- ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ١ کچ (ئاردھا) |
باوان(ەکان) | ئەمیتاب باچان جایا باچان |
واژوو | |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.