ئێل کلاسیکۆ
ناوێکە بۆ ڕکابەریی یانەی بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە یارییەکی تۆپی پێی خولی ئیسپانیا نووسراوە. بۆ فیلمە کوردییەکە، بڕوانە ئێل کلاسیکۆ (فیلم).
ئێل کلاسیکۆ (بە ئیسپانی: El Clásico)یان کلاسیکۆی ئیسپانیا بە یاریی نێوان ھەردوو یانە بەناوبانگەکەی ئیسپانیا ھەریەک لە یانەی ڕیال مەدرید و یانەی بەرشەلۆنە دەوترێت، مێژووی ئەم یارییە تۆپی پێی تێپەڕ کردووە تەنانەت چەندەھا جار چووەتە نێو کێشەکانی سیاسەتی ئیسپانیاوە بەھۆی کێشەی سیاسیی ھەردوو شاری بەرشەلۆنا و مەدرید لەڕووی ئەو کێشەی نێوانیان لە مێژووی ئیسپانی کە شاری بەرشەلۆنا دەکەوێتە ھەرێمی کەتەلۆنی و شارەکەی مەدریدیش پایتەختی ئیسپانیایە بەوە کێشەی زۆر کەوتووەتە نێوان ھەرێمەکە و حکوومەتی ئیسپانی.
- لۆگۆی یانەی ڕیال مەدرید
- لۆگۆی یانەی بەرشلۆنە