ئیمۆجی یان ئیمۆوجی (بە ژاپۆنی: 絵文字، ؛ ژاپۆنی: [emodʑi]؛ تاک emoji، کۆ emoji یان emojis[1]) وێنەی ئەندێشەیی و دەم بە خەندەن کە لەناو پەیامە ئەلیکترۆنییەکان و پەڕەکانی وێب بەکارھێندراون. 😃، 😭، و 😈 چەند نموونەیەکی ئیمۆجین. ئیمۆجی ھێمای دەربڕینی ھەستی ئەو کەسە دەردەخات کە ئیمۆجییەکە بەکاردەھێنێت. لە بنەڕەتدا ئیمۆجی وشەیەکی ژاپۆنییە، و یەکەم دەرکەوتنی ئیمۆجییەکان لە ساڵانی نەوەدەکاندا بوو و بۆ یەکەمین جار لە نێو ئەو مۆبایلانەی کە لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکانەوە دروست کرابوون، بەڵام تەنھا لە وڵاتی ژاپۆن، دواتر خواست لەسەر ئیمۆجییەکان زیادی کرد و لە ساڵی ٢٠١٠ خرایە ناو مۆبایلە زیرەکەکانی تر.[2][3] ئیمۆجیی پێکەنینی فرمێسک لەچاو لە ساڵی ٢٠١٥دا لەلایەن فەرھەنگی ئۆکسفۆردەوە بە وشەی ساڵ ناسرا.[4]