From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیدوارد وەدیع سەعید (بە ئینگلیزی: Edward Wadie Said، بە عەرەبی: إدوارد ودیع سعید) لە ١٩٣٥ لە شاری قودس لە خێزانێکی مەسێحی لەدایک بووە. مامۆستای ئەدەبی بەراوردکاری لە زانکۆی کۆڵۆمبیا،[1] نووسەر و ڕەخنەگر و ئەکادیمیست. بە شێرپەنجەی خوێن لەنەخۆشخانەیەکی شاری نیویۆرک، لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ مردووە.
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ئیدوارد سەعید بیرمەندی عەرەبی بە ئایین کریستیان، بەکتێبێکی لەسەر ڕۆژھەڵاتناسی ١٩٧٨، ناوبانگێکی زۆری پێبەدەست ھێنا، بۆ زۆربەی زمانەکانی دنیا وەرگێرا. لەوێدا چەند دیدی خستە ڕوو، بووە تیوریێک بۆ توندڕەوان لە ناوچەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا. ئەو بەر لەمردنی لەبەشێک لەو دیدانەی پەشیمان بۆتەوە، کە بۆتە ھۆی بەھێزکردنی ڕەگی توندڕەوی لەناوچەکەدا! ھاتۆتە سەر ئەو بڕوایەی ھەوڵدان بۆ بەھێزکردنی ئەو تەوژمەی کە داوای کردنەوەی دەرگاکانی ئیجتھاد لەسەر ئایین دەکات، کە ھەزار ساڵە بەداخراوەیی ماوەتەوە… ئایین و مەزھەبەکان سەرچاوەی جیاوازی نێو مرۆڤانن، بەپێچەوانەوە ھزری سکۆلاریزم و ژیرمەندی جیھانداگر، دەبێتە کۆکردنەوەی مرۆڤایەتی و پێکەوە ژیانی ھاوبەش.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.