ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 2024، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سییەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ٢٦ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە پاریس، فەرەنسا.[1]پاریس لە ١٣١ھەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میواداریکردنی یارییەکانی پێبەخشرا. بەھۆی ئەوەی چەند شارێک لە پڕۆسەی خۆ کاندیدکردن کشانەوە بۆیە تەنھا پاریس و لۆس ئانجلەس لە کێبڕکێدا مانەوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) پرۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ بۆ ئەو دوو شارە ببەخشرێت.[2][3]پاریس پێشتر لە ساڵانی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەمە دەبێتە دووەم شار کە سێ جار لە دوای لەندەن (١٩٠٨ و ١٩٤٨ و ٢٠١٢) میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. ئۆڵۆمپیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ سەد ساڵەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا، ھەروەھا شەشەمین یاری ئۆڵۆمپیادە کە فەرەنسا میوانداری دەکات (سێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و سێ لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا)، ھەروەھا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادە لە فەرەنسا لە دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ | |
---|---|
بە فەرەنسی: Jeux de la XXXIIIᵉ olympiade | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
ناو بە زمانی فەرمی | Jeux de la XXXIIIᵉ olympiade |
وەرزش | multi-sport event |
دروشم بە کوردی | Games wide open |
وڵات | فەڕەنسا |
جێ | پاریس |
پۆتانی شوێن | ٤٨°٥١′٢٤″N ٢°٢١′٨″E |
لە پێش | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
لە دوای | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ |
ژمارەی چاپ | 33 |
Broadcast by | Olympic Broadcasting Services، Eurosport، تەلەڤیزیۆنی ئیسپانی، France Télévisions |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی ئابی ٢٠٢٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | ئاهەنگی کردنەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ |
ڕێکخەر | Paris Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games 2024 |
Officially opened by | ئیمانوێل ماکرۆن |
بەختدار | Phryges |
یاریی کۆتاییی | 2024 Summer Olympics closing ceremony |
ئەپی ڕەسمی | Olympics - Paris 2024 |
وێبگە | https://olympics.com/fr/paris-2024 |
ھاشتاگ | Paris2024 |
![]() | |