ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (بە ڕووسی: Летние Олимпийские игры 1980؛ بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و دووەم و بەشێوەیەکی گشتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ناسراوە) ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو. ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم یاری بوون کە لە وڵاتێکی بلۆکی ڕۆژھەڵات ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤی قسەکەردا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو.[1][2]
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ | |
---|---|
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXII. Olympiad | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
وڵات | یەکێتیی سۆڤیەت |
جێ | مۆسکۆ |
پۆتانی شوێن | ٥٥°٤٢′٥٦″N ٣٧°٣٣′١٣″E |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ |
ژمارەی چاپ | 22 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی تەممووزی ١٩٨٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٣ی ئابی ١٩٨٠ |
Officially opened by | لیۆنید برێژنێڤ |
Oath made by | Nikolai Andrianov، Aleksandr Medved |
Torch lit by | Sergei Belov |
بەختدار | Misha |
بەشداربوو | Vladimir Milić |
وێبگە | https://olympics.com/en/olympic-games/moscow-1980 |
بەستەری وەسفکراو | https://www.sports-reference.com/olympics/summer/1980/ |
لە یارییەکانی مۆسکۆدا ھەشتا وڵات نوێنەرایەتیان ھەبوو، بەڵام ٦٦ وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تەواوی بایکۆتی یارییەکانیان کرد، بەھۆی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستانەوە. ھەندێک لە وەرزشوانانی ئەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد (لەدەرەوەی ئەو ٦٦ وڵاتەی بەتەواوی بایکۆتییان کردبوو) لەژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاد (تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی) بەشدارییان لە یارییەکان کرد.[3] لە بەرامبەردا دواتر یەکێتی سۆڤیەت بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ی لە لۆس ئەنجلەس کرد. یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لە کۆی ٢٠٣ مەدالیای زێڕ، ١٢٧ مەدالیایان بەدەستھێنا.