ئۆگوستین-لوی کۆشی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆگوستین-لوی کۆشی (بە فەڕەنسی: Augustin-Louis Cauchy) (لەدایکبوون ٢١ ئابی ١٧٨٩-کۆچی دوایی ٢٣ ئایاری ١٨٥٧) ماتماتیکزان، فیزیکزان و ئەندازیاریی فەڕانسەوی و یەکێک لە کەسانێک بوو کە بەردی بناغەی شیکاریی ماتماتیکی دانا و لە زۆرێک لە لقەکانی ماتماتیکدا پێشەنگ بوو، و لە یەکەم کەسانێک بوو بەشێوەیەکی یاسایی تیۆرمە ماتماتیکییەکانی جیاکاری و تەواوکاری سەلماند.[1] کۆشی، کاریگەرییەکی زۆری ھەبوو لەسەر ھاودەمەکانی، ھانس فرێدێنتال سەبارەت بە کۆشی دەڵێت: «چەمک و تیۆرمە ماتماتیکییەکان زۆرتر لە ھەر ماتماتکیزانێکی تر بەناوی کۆشییەوە ناونراون» [2]
ئۆگوستین-لوی کۆشی | |
---|---|
![]() کۆشی لە ١٨٤٠. | |
لەدایکبوون | (١٧٨٩-0٨-٢١) ٢١ی ئابی ١٧٨٩ پاریس, فەڕانسە |
مردن | ٢٣ی ئایاری ١٨٥٧(١٨٥٧-٠٥-٢٣) (٦٧ ساڵ ژیاوە) Sceaux, فەڕانسە |
نەتەوە | فەڕانسەوی |
بوارەکان | ماتماتیک, فیزیک |
دامەزراوەکان | École Centrale du Panthéon École Nationale des Ponts et Chaussées École Polytechnique |
خوێندی باڵا | École Nationale des Ponts et Chaussées |
قوتابییەکانی دکتۆرا | Francesco Faà di Bruno Viktor Bunyakovsky |
ناسراوە بەھۆی | پێرستەکە ببینە |
خەڵاتە دیارەکان | Grand Prize of L'Académie Royale des Sciences |
ھاوسەر | ئالۆیس دێ بوور |
منداڵەکان | ماری فرانچۆیس ئالیکا, ماریێ مەتلد |
ھەندێک لەو چەمکانەی لە ماتماتیکدا بە ناوی کۆشییەوە ناسراون بریتین لە، تاقیکردنەوەی لێکنزیکبوویی کۆشی، دێتێرمینانتی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی، ھاوکێشەی کۆشی-ئۆیلەر، فورمووڵی تەواوکاریی کۆشی، ماتریکسی کۆشی، ژمارەی کۆشی، لێکدانی کۆشی، نایەکسانیی کۆشی–شوارتز، پاشیەکیی کۆشی و ...
کۆشی نووسەرێکی بەبڕشت بوو؛ نزیکەی ھەشتسەد وتار و توێژینەوەی نووسی و پێنج کتێبی خوێندنگەی لەسەر بابەتە جۆراوجۆرەکانی ماتماتیک و فیزیای ماتماتیکی نووسیوە.