ئۆتۆمۆبیلەکان (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆتۆمۆبیلەکان (بە ئینگلیزی: Cars) ئەنیمەیشنێکی کۆمپیوتەرییە، لە ژانەری کۆمیدیای-وەرزشیدا کە لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی پیکسارەوە دروست کراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرز بڵاوکراوەتەوە. جۆن لێستەر دەرھێنەری ئەم فیلمە و نووسیویەتی. نووسەرانی دیکەی ئەم فیلمە بریتین لە جۆ ڕێنفت، دان فۆگلمان، کایل مۆرای، فیل لۆرین و یۆرگن کلۆبین. ئۆین ویلسۆن، پاوڵ نیومان، بۆنی ھانت، لاری دیکەیبڵ گای، مایکل کیتۆن، جۆن ڕاتزنبێرگێر، تۆنی شالھۆب، چیچ مارین، جۆرج کارلین، جێنیفر لویس و کاترین ھێلمۆند کاری دەنگی کەسایەتییە ئەنیمەیشنەکان دەکەن. فیلمی ئۆتۆمۆبیلەکان لە ساڵی ٢٠٠٦ بڵاوکرایەوە و پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن، و خەڵاتی ئانی و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٨ دامەزراوەی فیلمی ئەمریکی ئەم ئەنیمەیشنەی وەک یەکێک لە ١٠ فیلمە ئەنیمەیشنە سەرەکییەکان خستە لیستی فیلمەکانەوە.
ئۆتۆمۆبیلەکان | |
![]() | |
دەرھێنەر | جۆن لاسیتەر |
---|---|
بەرھەمھێنەر | دارلا کای ئەندێرسن |
مۆسیقا | ڕاندی نیومان |
دەستکاری | کێن شرێزمان |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | ستوودیۆکانی وێنەی جووڵاوی واڵت دیزنی |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٦ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١١٧ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ١٢٠ ملیۆن دۆلار |
داھات | ٤٦٢ ملیۆن دۆلار |