From Wikipedia, the free encyclopedia
ئۆتۆ ئەلبێرت بلێھر (١٧ی شوباتی ١٨٤٧–١٣ی تەممووزی ١٩٢٧) پارێزەر و سەرنووسەری ڕۆژنامەی نەرویجی بووە. وەک سیاسەتمەدارێک کە نوێنەرایەتی پارتی لیبراڵ دەکات. لە ساڵی ١٩٠٢ تا ١٩٠٣ لە کاتی یەکێتی نێوان سوید و نەرویج و لە ساڵی ١٩٢١ تا ١٩٢٣ دوای ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی نێوان نەرویج و سوید ھەشتەمین سەرۆک وەزیرانی نەرویژ بووە.[1]
لە ساڵی ١٨٧٦ لەگەڵ چالاکوانی مافی ژنان ڕاندی بلێھر (١٨٥١–١٩٢٨) ھاوسەرگیری کردووە، ھەردووکیان ھاوبەشی دامەزرێنەری کۆمەڵەی نەرویجی بوون بۆ مافەکانی ژنان، کە دواتر ھاوسەرەکەی بووە سەرۆک.[2] ئۆتۆ بلێھر لە ساڵی ١٨٩٨ خەڵاتی خاچی گەورەی ڕێزلێنانی سانت ئۆلاڤی پێبەخشرا، ھەروەھا وردبینی کۆمیتەی نۆبڵی نەرویجی بووە لە ساڵی ١٩٠٣ تا مردنی لە ئۆسلۆ لە ماوەی ساڵی ١٩٢٧.[3][4] باوکی ئیڤیند بلێھر بووە کە وەزیر بووە لە ڕژێمی کویسلینگ لە جەنگی جیھانی دووەمدا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.