ئاڵای ئەرمینیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵای نیشتمانی ئەرمینیا (بە ئەرمەنی: Հայաստանի դրոշ)، کە بە سێ ڕەنگیش ناسراوە (بە ئەرمەنی: Եռագույն)، پێکھاتووە لە سێ قاڵبی ئاسۆیی پانیی یەکسان، لە سەرەوە: سوور، لە ناوەڕاستی شین و لە خوارەوە پرتەقاڵی‒زەردیی قەیسی. ناوەندی باڵای ئەرمەنستان لە ٢٤ی ئابی ١٩٩٠ ئاڵای ئێستای پەسەند کرد. لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٦، یاسای ئاڵای نیشتمانی ئەرمینیا کە بەکارھێنانەکەی بەڕێوە دەبات، لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانیی ئەرمینیا پەسەند کرا.[1][2][3]
Name | بە ئەرمەنی: Եռագույն |
---|---|
ڕێژە | ١:٢ |
بەکارھاتوو | ٢٨ی ئایاری ١٩١٨ (لە ٢٤ی ئابی ١٩٩٠ پەسەندکرایەوە) |
دیزایین | سێ ڕەنگی ئاسۆیی سوور، زەرد، شین |
دیزایین لەلایەن | ستیفان مالخاسیانتس |
بەکارھێنان | ستانداردی سەرۆکایەتی |
ڕێژە | ١:٢ |
دیزایین | سێ ڕەنگی ئاسۆیی ئاڵای ڕەسەنی نیشتیمانی، بە نیشانێک |
بە درێژایی مێژوو چەندین جۆری ئاڵای ئەرمینی ھەبووە. لە سەردەمی کۆندا، خانەدانەکانی ئەرمەنستان ئاژەڵە جیاوازەکانییان لەسەر ئاڵاکانیان نمایش دەکرد.[4] لە سەدەی بیستەمدا، ئاڵا جۆراوجۆرەکانی یەکێتیی سۆڤیەت نوێنەرایەتی کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتیی ئەرمینیایان دەکرد.
مانای ڕەنگەکان بە چەندین شێوەی جیاواز لێکدەدرێتەوە؛ سوورەکە بۆ بەرزایییەکانی ئەرمەنستانە، و بەردەوامی خەباتی گەلی ئەرمینیایە بۆ مانەوە و پاراستنی باوەڕی مەسیحی و سەربەخۆیی و ئازادی ئەرمینیا، شین بۆ ئاسمانی ئارامی ئەرمەنستانە، زەردی تێک ئاڵاوی پرتەقاڵیش نوێنەرایەتی بەھرە و ماندووبوونی گەل دەکات.[5][6]