From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاڵ، چێرەیی یان پەمەیی[1] ڕەنگی مەیلەوسووری خاو یان کەمڕەنگە.[2] ھەرچەند فەرھەنگی خاڵ دەڵێت «جۆرە ڕەنگێکە وەک گوڵاڵەسوورە».[3] ھەروەھا لە بەرامبەر وشەی ئاڵدا لە فەرھەنگی بەدایعوللوغەدا نووسراوە اسب کرند، واتە ئەسپی سوور. ئەم ڕەنگە لە شێعری کوردیدا بە زۆری بۆ وەسفی ڕەنگی لێو، کوڵم و بڕێک جار شەراب بەکار براوە.
بە کوڵمی ئاڵیا ئاڵا خەتی سەبز
یان دەڵێت:
لە چاوم خوێنی جاری کرد و ھەم ڕەنگی لە ڕوو بردم
ئەم ئاشووبی دڵ و دینە بە لێوی ئاڵ و چاوی کاڵ
ئەحمەدی خانی دەڵێت:
ھەمرەنگێ سوراحی و پیالە
ھندی وەکی سۆرە یا نە ئالە
ھەردووک بنەماڵەی زمانانی ھیندوئەورووپایی و تورکی وشەی ئاڵ بە مانای سووریان تێدایە. ئاڵی کوردی لە ڕیشە ھیندوئەورووپاییی *āl- و ڕیشەی ھیندوئێرانیی *ar- یان *al- و ڕیشەی پرۆتۆئێرانیی *āl(a)- بە مانای سوور، ئاڵ و، سوورێژەوە دێ. لە نێو زمانە ئێرانییەکاندا وشەی ئاڵ ھەیە، بۆ نموونە لە فارسی[5] و پەشتویی و لاری و گیلەکی و تەبەریدا (لە تەبەریدا بە مانای سەوزە). لە کوردیی باکووریدا بە شێوەی «ئال» ھەیە، لە ھەورامیدا «ئاڵە» و «ئاڵا» و «ھاڵ»یشی پێ ئەوترێ و، لە زازاییدا بە شێوەی «ھەل» ھەیە کە بە مانای بۆرە.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.