ئاپۆلۆنیوس
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئاپۆلۆنیوس ماتماتیکزانێکی یۆنانی بوو، لە سەردەمی بەتڵیمۆس لە ساڵی ٢٢٠-٢٥٠ پێش زایین لەدایک بوو.ئەپۆلۆنیوس ھاوئەنجامی سیانەی تەواو کرد کە لەلایەن زانایانی وەک ئیقلیدس و ئارکیمیدز دروستکرابوو، ھەرچەندە ئەو نایەتە ڕیزی ئیقلیدس و ئارکیمیدز لەڕووی پلەوە، بەڵام ئەو ئەو کەسەیە کە ئەندازەی یۆنانی تەواو کرد. ھەروەھا کتێبێکی لەسەر ئەندازە نووسیوە کە بابەتەکەی بڕگە قوچەکییەکانە، لەم کتێبەدا باس لە سێ جۆر چەماوە کراوە کە ئیقلیدس لە کتێبەکەیدا ئاماژەی پێ نەکردووە.ئەو بڕگە قووچەکییانەی کە ئاپۆلۆنیوس لە کتێبەکەیدا باسی لێ دەکرد، تا ماوەیەکی زۆر قبوڵ نەکرا و ھەندێک لە زانایان تەنیا وەکوو ڕاھێنانێکی ھزری لە بواری ماتماتیکدا بینییان، بەڵام دواتر لە ژێر سایەی کێپلەر و نیوتندا بە گرینگییان زانی. ماتماتیکزانانی بەناوبانگ ناویان بۆ گەلێک لەم چەماوانە ھەڵبژارد، کە ھێشتاش باون. [1]
ئاپۆلۆنیوس | |
---|---|
بە Ancient Greek: Ἀπολλώνιος ὁ Περγαῖος | |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Ἀπολλώνιος |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی یۆنانیی کۆن |
زمانی نووسین | زمانی یۆنانیی کۆن |
پیشە | بیرکار، ئەستێرەناس |
بواری کار | ئەندازە |
سەردەمی چالاکی | ٢٠٠ BCE |
شاکارەکان | Conics، تیۆرمی ئاپۆلۆنیوس، circles of Apollonius، کێشەی ئاپۆلۆنیوس |
Interested in | بڕگەی قووچەکی |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | مافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون |