ئانێلی یاتینماکی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئانێلی یاتینماکی (لە دایکبووی ١١ی شووباتی ١٩٥٥) کەسایەتی سیاسەتوانی فینلەندییە، ئەو لە ماوەی ١٧ی نیسانی ٢٠٠٣ تاوەکوو ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٣ بوو بە ٣٩ەیەمین سەرۆک وەزیرانی فینلاند.[1][2] پێشتریش لە ماوەی ١ی ئایاری ١٩٩٤ تاوەکوو ١٣ی نیسانی ١٩٩٥، لە پۆستی وەزیر داد بوو.[3] ئانێلی یاتینماکی لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٩، لە سێ خوول ئەندام بووە لە پەرلەمانی ئەورووپا وەک نوێنەری فینلاند.[4] لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٠٤، بۆ پەرلەمانی ئەورووپا ئەوا ١٤٠ هەزار دەنگی بەدەست هێنا بوو.
زانیاریی خێرا ئانێلی یاتینماکی, بە فینلەندی: Anneli Jäätteenmäki ...
ئانێلی یاتینماکی | |
---|---|
بە فینلەندی: Anneli Jäätteenmäki | |
لەدایکبوون | (١٩٥٥-٠٢-١١) ١١ی شوباتی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٩ ساڵ) Lapua، فینلاند |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Anneli Tuulikki Jäätteenmäki |
ھاوسەر | Jorma Melleri |
پیشە | سیاسەتوان، پارێزەر |
پەروەردە | زانکۆی ھێلسنکی |
پلەی ئەکادیمی | Bachelor of Laws، varatuomari |
Honorific suffix | ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا |
شوێنی کار | ستراسبورگ، شاری بروکسێل، ھێلسینکی |
ئەندامی حیزبی | Centre Party |
ئەندامی | Parliamentary Assembly of the Council of Europe |
خەڵاتەکان | Commander of the Order of the Lion of Finland |
وێبگە | http://www.annelijaatteenmaki.net |
دایخە
ئانێلی یاتینماکی لە ماوەی ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ بۆ ٥ی تشیرنی یەکەمی ٢٠٠٣، بوو بە سەرۆکی پارتی ناوەندی فینلاند.