ئارکتیک مەنکیز باندێکی ڕۆکی ئینگلیزین کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لە شاری شێفیڵدی ئینگلتەرا دروست بوون. یەکەمین ئەلبوومی گرووپەکە بە ناوی ھەر شتێک کە خەڵک دەڵێن منم، ئەوە ئەو شتەیە کە من نیم (٢٠٠٦)، گەیشتە پلەی یەکەم لە خشتەی ئەلبوومەکانی بریتانیا. زیاتر لە ٣٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشرا لە ھەفتەی یەکەمی بڵاوبوونەوەی.[2] بەمەش بووە خێرا-فرۆشترین یەکەم ئەلبوومی باندێک لە مێژووی بریتانیا.[3]
ئارکتیک مەنکیز Arctic Monkeys | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | دێت ڕامپس |
چەشنەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | arcticmonkeys |
ئەندامان |
|
ئەندامانی پێشوو |
|
ئەندامەکانی گرووپەکە پێکدێن لە ئەلێکس تێرنەر (گیتار و گۆرانیبێژی)، جەیمی کوک (گیتار، کیبۆرد)، نیک ئۆمالی (گیتاری بەیس، ڤۆکالی پشتەوە)، مات ئێڵدەرس (تەپڵ، ڤۆکالی پشتەوە).
بەناوبانگترین ئەلبوومی گرووپەکە ئەلبوومی ئەی ئێم بوو، بەتایبەی گۆرانیی ئایا دەمەوێ بزانم؟ کە زیاتر لە یەک ملیار بینەری ھەیە لەماڵپەڕی یوتیووب و بووە خاوەنی چەندان خەڵات.[4] ئەلبوومی شەشەمیان بە ناوی ھۆتیل و گازینۆی بنکەی ئاسوودەیی، جیاوازترین ئەلبوومی باندەکە بوو، لەم ئەلبوومە بە ڕێژەیەکی زیاتر پیانۆ بەکارھاتووە بە پێچەوانەی ئەلبوومەکانی تر کە زیاتر گیتار بەکاردەھێنرا.
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.