From Wikipedia, the free encyclopedia
یۆنیا (یۆنانی: Ἰωνία یان Ἰωνίη) ناوچەیەکی کۆن بوو لە ناوەڕاستی کنارێنی ڕۆژاواییی ئاناتۆلیا، کە ئەمڕۆ ئەکەوێتە نزیک شاری ئیزمیری تورکیاوە. ناوی ناوچەکە لە ناوی ھۆزی یۆنییەوە گیراوە. یۆنییەکان، کە قەت نەبوون بە دەوڵەتێکی یەکگرتوو، ھۆزێک بوون کە لە ٤٨٠ تا ٦٠٠ی پێش زایین لە کەنارەکان و دوورگەکانی دەریای ئیجە نیشتەجێ بوون.
ئەوترێ فەلسەفەی ڕۆژاوا لە یۆنیاوە دەستی پێ کرد و شارستانیەتیش لە میسر و میزۆپۆتامیاوە گوازرایەوە بۆ یۆنیا و لەوێشەوە بۆ ڕۆژاوای ئێستا.[1]
وشەی «یۆنان»یش ھەر لە ناوی ئەم ناوچەیەوە گیراوە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.