From Wikipedia, the free encyclopedia
گوو جیانمی (لەدایکبووی تشرینی یەکەمی ١٩٦١) پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی چینییە.
گوو جیانمی لەدایکبووی تشرینی یەکەمی ١٩٦١، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆماننوس و سیناریۆنووس لیو ژینیون کردووە.[1] گوو لە ساڵی ١٩٨٣ چووەتە بەشی یاسا لە زانکۆی پەکین. دوابەدوای ئەوە لە وەزارەتی داد کاری کردووە. گوو لەگەڵ چەند کەسێک سەنتەری خزمەتگووزاری و تووێژینەوەی یاسایی ژنانیان لە زانکۆی پەکین کردۆتەوە.[2] کە بووە یەکەم سەنتەر و ناوەندی ناحکومی لەچین کە کاری ڕاوێژی یاسایی بۆ ژنان ئەنجامبدات.[3] لە ساڵی ٢٠١٠، سەنتەرەکە لە زانکۆی پەکین جیابوویەوە. لە ساڵی ٢٠٠١، بەشداری کردووە لە پێداچوونەوەی یاسای ھاوسەرگیری.
لە ساڵی ٢٠٠٥، یەکێک بوو لەو ١٠٠ کەسە پاڵێوراوەی ببنە وەرگری خەڵاتی نۆبێل لە ئاشتی.[4] لە ساڵی ٢٠١٠، خەڵاتی سیمۆن دێ بۆڤوار وەرگرت. لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[5][6] لە ساڵی ٢٠١٩، خەڵاتی ڕایت لیڤلھوودی بردەوە، لەبەرامبەر مانگرتنی لەخواردن بۆ زامنکردنی مافەکانی ژنان لە چین.[7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.