From Wikipedia, the free encyclopedia
کیێڤ (بە ئوکراینی: Київ، بە ڕووسی: Киев) پایتەخت و گەورەترین شاری ئۆکراینایە کە دەکەوێتە ناوەندی باکووری وڵاتەکە و لەناو ڕووباری دنیپەر ھەڵکەوتووە. دانیشتووانی شارەکە لە ساڵی ٢٠١٠دا، بەرامبەر لەگەڵ ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ کەس بووە.[1] دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە شارەکەدا لەلایەن کەشتیی ڤێرخۆڤنا ڕادا لە ۲٤ی ئابی ١٩٩١ کیێڤ وەک بە پایتەختی ئۆکرانیای سەربەخۆ ڕاگەیەندرا.
پێویستە ئەم وتارە نوێبکرێتەوە. |
کیێڤ | |
---|---|
شار | |
Kiev Київ - Kyiv | |
وڵات | ئوکراینا |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٢٬٧٩٧٬٥٥٣ |
<!—دانیشتوواناسی (بەشی ١) --------> | |
وێبگە | www.kmv.gov.ua |
کیێڤ ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی و پەروەردەیی و رۆشنبیرییە لە ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا، شوێنی پیشەسازیی و تەکنەلۆژییە بەرزەکان و چەندین دامەزراوەی خوێندنی باڵای تێدایە، ھەروەھا شوێنی چەندین شوێنی شوێنەواری بەناوبانگە. شارەکە ژێرخانی بەرفراوانی ھەیە و سیستمێکی گواستنەوەی گشتی بە باشی گەشەسەندووە، لەنێویاندا میترۆی کیێڤ.
دەوترێت ناوی کیێڤ لە ناوی «کی»ەوە وەرگیراوە کە یەکێکە لە چوار دامەزرێنەری ئەفسانەیی شارەکە. کیێڤ یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی ئەوروپای ڕۆژھەڵات، و بە چەند قۆناغێکی شکۆمەندی و داڕمانی گەورەدا تێپەڕیوە. ڕەنگە ئەم شارە پێش سەدەی پێنجەمی زایینی ناوەندێکی بازرگانی بووبێت، تاوەکو لە ناوەڕاستی سەدەی نۆیەمدا لەلایەن فرانکەکانەوە (ڤایکینگەکان) دەستی بەسەردا گیرا. لە سەردەمی فرانکەکاندا ئەم شارە بووە پایتەختی ڕووسەکان، ھەروەھا یەکەم دەوڵەتی سلاڤەکانی ڕۆژھەڵات بوو. شارەکە لە کاتی لەشکرکێشی[مەغۆلەکان لە ساڵی ١٢٤٠ بە تەواوی وێران بوو، و لە سەدەکانی دواتردا زۆربەی کاریگەرییەکانی لەدەستدا.[2]
کیێڤ جارێکی دیکە لە سەردەمی شۆڕشی پیشەسازیدا لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەمدا سەرفرازی کردەوە، پاشان لە ساڵی ١٩١٧ دوای ئەوەی کۆماری گەلی ئۆکرانیا سەربەخۆیی لە ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا بەدەستھێنا بوو بە پایتەختی کۆماری نوێ، لە ساڵی ١٩٢١ وە کیێڤ بوو بە شارێکی گرنگ لە کۆماری سۆسیالیستی سۆڤیەتی ئۆکرانیا و لە ساڵی ١٩٣٤ بوو بە پایتەختی ئەو شارە، لە جەنگی جیھانیی دووەمدا جارێکی دیکە شارەکە زیانێکی بەرچاوی بەرکەوت، بەڵام لە ساڵانی دوای جەنگدا بە خێرایی چاکبووەوە، و کاتی خۆی سێیەم گەورەترین شار بوو لە یەکێتیی سۆڤیەت، کیێڤ دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت و سەربەخۆیی ئۆکرانیا لە ساڵی ١٩٩١ وەک پایتەختی ئۆکرانیا مایەوە.[3]
کیێڤ یەکێکە لە شارە کۆنەکانی ئەوروپای ڕۆژهەڵات، و ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پەرەپێدانی شارستانیەتی سلاڤی ڕۆژهەڵاتی لە سەدەی ناوەڕاست، هەروەها لە ئۆکرانیای مۆدێرن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.