دەوڵەتی باڵادەست لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆریای باشوور بە فەرمی کۆماری کۆریا (بە کۆری: 대한민국) وڵاتێکە لە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا. پایتەخت و گەورەترین شارەکی ئەم وڵاتە سێئولە. کۆریای باشوور تەنیا ھاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی کۆریای باکوور[٥] و سنوورەکانی دیکەشی لەگەڵ زەریاکانە. بەپێی ئامارەکانی ٢٠١٤ ژماری دانیشتووانی وڵاتەکە ٥١٫٣ ملیۆن کەس بووە.[٦]
کۆماری کۆریا 대한민국 |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: 홍익인간 (دێفاکتۆ) ھۆنگیک ئینگان "بە قازانجی جیھانی مرۆڤی"[١] |
||||||
سروود: 애국가 ئەیگووکگا «سروودی نیشتمانی» |
||||||
ھێمای نیشتمانی |
||||||
سەوزی تۆخ: مەڵبەندی ژێر دەسەڵاتی کۆماری کۆریا
سەوزی ڕووناک: مەڵبەندی داواکراو بەڵام لەژێر دەسەڵاتی کۆریای باکوور |
||||||
پایتەخت | سێئول 37°33′N 126°58′E | |||||
گەورەترین شار | پایتەخت | |||||
زمانە فەرمییەکان | کۆری (باشووری) زمانی ئاماژەی کۆری[٢] |
|||||
نووسینی فەرمی | ھانگول | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٩) |
|
|||||
ناوی هاووڵاتی |
|
|||||
دەوڵەت | کۆماری سەرۆکایەتیی یەکگرتوو | |||||
- | سەرۆک کۆمار | یوون سووک یوول | ||||
- | سەرۆک وەزیران | کیم بوو-کیووم | ||||
یاسادانەر | ئەنجومەنی نیشتمانی | |||||
مێژووی دامەزراندن | ||||||
- | یەکەمین شانشینی کۆریا | نز. ٢٣٣٣ پ. ز | ||||
- | ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی | ١ی ئازاری ١٩١٩ | ||||
- | حکوومەتی کاتی | ١١ی نیسانی ١٩١٩ | ||||
- | سەرکەوتن بەسەر ژاپۆن | ١٥ی ئابی ١٩٤٥ | ||||
- | بەڕێوەبەریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە کۆریای باشوور | ٨ی ئەیلوولی ١٩٤٥ | ||||
- | کۆماری کۆریای باشوور دامەزرا | ١٥ی ئابی ١٩٤٨ | ||||
- | یاسای بنەڕەتیی ھەنووکە | ٢٥ی شوباتی ١٩٨٨ | ||||
- | وەرگیرا لە نەتەوە یەکگرتووەکان | ١٧ی ئەیلوولی ١٩٩١ | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ١٠٠٫٣٦٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٠٧ەم) ٣٨٫٧٥٠ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ٠٫٣ (301 km2 / 116 mi٢) | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠١٩ | 51,709,098[٣] (٢٧ەم) | ||||
- | چڕی | ٥٠٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٣ەم) ھەڵەی دەربڕین: پیتێکی نەناسراو ھەیە "٥"کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠٢١ | |||||
- | سەرجەم | ٢٫٤٣٦$ ترلیۆن[٤] (١٤ەم) | ||||
- | سەرانە | ٤٧٫٠٢٧$[٤] (٢٨ەم) | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠٢١ | |||||
- | سەرجەم | ١٫٨٠٦$ ترلیۆن[٤] (١٠ەم) | ||||
- | سەرانە | ٣٤٫٨٦٦$[٤] (٢٨ەم) | ||||
Gini (٢٠١٨) | ٣٤٫٥ | |||||
HDI (٢٠١٩) | ٠٫٩١٦ (٢٣ەم) | |||||
دراو | وۆنی کۆماری کۆریا (₩) (KRW ) |
|||||
ناوچەی کاتی | کاتی ستانداردی کۆریا (UTC+٩) | |||||
شێوازەکانی ڕێکەوتنووسین |
|
|||||
لای لێخوڕین | ڕاست | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | ||||||
کۆدی تەلەفۆن | +٨٢ |
کۆریای باشوور وڵاتێکی پێشکەوتووە و لە پلەی حەوتەم دێت لە بنەمای پەرەسەندنی مرۆڤی (HDI) لە ناوچەی ئاسیای ئۆقیانووسی. ئەندامە لە گرووپی گرووپی ٢٠ و یانەی پاریس. ئابوورییەکەی لە پلەی دەیەم دایە بەپێی تێکڕای بەرھەمی ناوخۆیی. ھاووڵاتییانی سوودمەندن لە یەکێک لە خێراترین ھێڵەکانی ئینتەرنێت و چڕترین ھێڵی خێرای شەمەندەفەر. کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٧ حەوتەم گەورەترین سەرچاوەی دوان ئۆکسیدی کاربۆن بووە لە جیھان.[٧][٨]
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتووانی کۆریای باشوور ٤٩٬٥١٢٬٠٢٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠٫٦٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٩٫٩ ساڵە. ھەروەھا ٨٤ لەسەدی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٩]
ئەو حکوومەتەی دوای ڕیفراندۆمێکی دەستووری لە ساڵی [١٩٨٧] دامەزرا پێکهاتەی دەستووری کۆریای باشوور بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر سیستەمی سەرۆکایەتی وڵاتی ئەمریکا داڕێژراوە و لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانە لە نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەریدا.دەسەڵاتی یاسادانان لە ئەستۆی ئەنجومەنی نیشتیمانی یەک پەرلەمانیدا
تایکواندۆ کە ھونەرێکی جەنگی کۆریایییە، دەرکەوتوو بەر لە ٢٠٠٠ ساڵ پێش زایین. یەکێکە لە پڕ بینەرترین وەرزشەکان، و گرنگییەکی زۆری پێ دەدریت.
پۆپی کۆری لە .[١١][١٢]ستادا ناوبانگێکی زوری ھەیە و داھاتێکی زۆر بۆ کوریای باشوور پەیدا دەکات، سەرەتاکەی بۆ ساڵی نەوەدەکان دەگەڕێتەوە. [ژێدەر پێویستە]کەی پوپ پێکدێت لە چەند گرووپێک لەوانەش (BTS, BLACKPINK, TWICE, GOT7) کە دانس دەکەن و گورانی دەڵێن.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.