From Wikipedia, the free encyclopedia
کاسڕن تێرێزا گەن (پێش شووکردن ھاروود)[1] لەدایکبووی ١٩٧٤ ژنە زمانناسێکی بەریتانیە کە وەک وەرگێڕ بۆ دەزگای سیخوڕی سەرکردایەتی پەیوەندیەکانی حکومەت (GCHQ) کاری کردوە. لە ساڵی ٢٠٠٣ و لە گەرمەی خۆئامادەکردن بۆ داگیرکردنی ئێراق، زانیاریەکی ھەرەشاراوەی حکومەتی دزەپێکرد بۆ ڕۆژنامەی "زە ئۆبزێرڤەر"ی بەریتانی.[2] کە تیایدا حکومەتی ئەمریکی داوای لە دەزگاکە کردبوو زانیاری کۆ بکەنەوە لەسەر دیپلۆماتەکانی وڵاتانی ئەنجومەنی ئاسایشی ٢٠٠٣ کە بڕیار بوو دەنگ بدەن لەسەر بڕیارێکی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هێرش کردنە سەر عێراق.
لەو کاتەشدا خاتوو کاسرین لەگەڵ کوردێکی باکوردا ھاوسەرگیری کردوە بەناوی یەشار گەن[3] کە ھێشتا چاوەڕێی وەرگرتنی مافی پەنابەرێتیە لە بەریتانیا. بە دزەپێکردنی زانیاریەکە دووچاری پێشێلکردنی یاسای پاراستنی نھێنی دەوڵەت ساڵی ١٩٨٩ ئەبێتەوە کە ئەکرێ لەسەری زیندانی بکرێ و ھەروەھا ڕۆژنامەکەش دووچاری بێدەنگکردن بکرێتەوە لەلایەن دەوڵەتەوە لە ترسی پاراستنی ئاسایشی گشتی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.