کاترین ھیپبورن
خانمە ئەکتەری ئەمریکی (١٩٠٧-٢٠٠٣) From Wikipedia, the free encyclopedia
خانمە ئەکتەری ئەمریکی (١٩٠٧-٢٠٠٣) From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین ھۆگتن ھیپبورن (١٢ی ئایاری ١٩٠٧–٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣) خانمەئەکتەری فیلم، شانۆ و تەلەفزیۆنی ئەمریکییە.[1] لە ماوەی ژیانی ھونەریدا، چوار جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار وەک باشترین خانمەئەکتەر کەئەمەش ڕێکۆردە.[2] لە ساڵی ١٩٩٩، کاترین ناوی لەلایەن پەیمانگای فیلمی ئەمریکی وەک گەورەترین ئەستێرەی ژن ھات لە ناو مێژووی سینەمای کلاسیکیی ھۆڵیوود.[3]
کاترین لە خێزانێکی پێشکەوتووخواز لە کۆنێتیکت گەورە بوو. لەکاتی خوێندنی لە کۆلێژی برین ماور، دەستی بەکارکردن وەک ئەکتەر کرد، بەھۆی ئەو ستایشانەی لە شانۆی برۆودوەی وەری گرت، چاوی ھۆلیوود کەوتە سەر کاترین. ئەو فیلمانەی کە لە سەرەتادا بەشداری تێدا کرد، سەرکەوتنی باشیان بەدەستھێنا، ھەر لە سێیەم فیلمیدا لە ساڵی ١٩٣٣، بەناوی Morning Glory بوو بە براوەی خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەر لە خەڵاتەکانی ئۆسکار. دواتر، لە چەند فیلمێک بەشداری کرد کە لە بۆکس ئۆفیس شکستیان ھێنا، وێڕای ئەوەی کە بۆچوونی ڕەخنەگرانیان بەدەست ھێنا بوو. دواتر لە ساڵانی ١٩٦٨، ١٩٦٩ و ١٩٨٢ سێ جاری دیکە خەڵاتی باشترین خانمەئەکتەری ئۆسکاری بەدەستھێنا ئەمەش بە فیلمەکانی بیخەملێنە کێ دێتە نانی ئێوارە (Guess Who's Coming to Dinner)، شێری زستانەکە (The Lion in Winter)، ھەروەھا لە فیلمی لەسەر گۆمە زێڕینەکە (On Golden Pond).[4][5]
کاترین ھیپبورن لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٠٣، لە تەمەنی ٩٦ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.