بەڕێوەبەری ویکیپیدیا From Wikipedia, the free encyclopedia
کاترین ڕۆبێرتس مایر (/mɑːr/؛[1] لەدایکبووی ١٨ی نیسانی ١٩٨٣)[2] بەڕێوبەر و سەرۆکی جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیایە، لەو پۆستەدا بوو لە ماوەی حوزەیرانی ٢٠١٦ تاکوو نیسانی ٢٠٢١.[3][4][5] بەرلەوەش بەڕێوبەری گەیاندن بوو.[6] کاترین پاشخانی کارکردنی لەبواری تەکنەلۆژیای زانیاری و گەیاندن ھەیە و ناوبراو کاری کردووە لەدەزگای قازانج نەویست و سێکتەرە نێودەوڵەتییەکان، ئەو دەزگایانەی کەکاریان لەسەر تەکنەلۆژیا کردووە بۆ بەھێزکردنی مافەکانی مرۆڤ و گەشەپێدانی نێودەوڵەتی.[2]
کاترین مایر | |||||
---|---|---|---|---|---|
لەدایکبوون | کاترین ڕۆبێرتس مایر ١٨ی نیسانی ١٩٨٣ ویلتنن، کۆنێتیکت، ئەمریکا. | ||||
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک | ||||
پیشە | جێبەجێکار | ||||
چالاکبوون | ٢٠٠٥ تا ئێستا | ||||
کار | بەڕێوبەری جێبەجێکاری پێشووی ڕێکخراوەی ویکیمیدیا | ||||
|
کاترین لە ویلتن، کۆنێتیکت گەورەبووە،[2] لە ئامادەیی ویلتن خوێندوویەتی.[7] لەدوای قۆناغی ئامادەیی، کاترینن لە ساڵی ٢٠٠٣ زمانی عەرەبی بەشێوەی چڕ خوێندووە لە پەیمانگای زمانی عەرەبی لەزانکۆی ئەمریکی لە قاھیرە. بەھۆی ئەو ئەزموونەشەوە ناوبراو خۆشەویستی بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوین پەیدا کردووە.[8] دواتر کاترین لە پەیمانگای فەڕەنسی لە سووریا درێژەی بەخوێندنی دیکە داوە. کاترین ماوەیەکیش لە لوبنان و تونس ژیاوە.[2][9] لە ساڵی ٢٠٠٥، لە زانکۆی نیویۆرک بڕواناممەی بەکالۆریۆسی لە زانستە ئیسلامییەکان و ڕۆژھەڵاتی ناوین بەدەستھێناوە.[10]
دوای وەرگرتنی مەشقی ھاوینە لە ئەنجومەنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئەمریکا و لە ئوراسیا گرووپ. لە ساڵی ٢٠٠٥، کاترین دەستی بەکارکردن کرد لە کۆمپانیای ئێچ ئیس بی سی لە لەندەن، ئەڵمانیا و کەنەدا وەک بەرپرسی نێودەوڵەتی پڕۆگرامی گەشەپێدان دەستی بەکارکردنکرد.[2]
لە ساڵی ٢٠٠٧، کاترین دەگەڕێتەوە نیویۆرک لەوێ لەماوەی ٢٠٠٧ بۆ ٢٠١٠ لە ڕێکخراوەی یوونیسێف کاردەکات وەک بەرپرسی داھێنان و گەیاندن.[11] کاترین لە یوونیسێف کاریکرد بۆ گەشەپێدانی بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا لەژیانی خەڵکدا و گەشتی زۆرئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کێشە تەندرووستییەکانی وەک کەمپەینی ڕێگریکردن لە ئایدز، بەشداریکردنی لاوان لەبەکارھێنانی تەکننەلۆژیا.[2] یەکێک لە پڕۆژە سەرەتاکانی بەرکارھێنانی زیادکراوەکانی میدیاویکی بوو لە ئیتیۆپیا.[12] پڕۆژەیەکی دیکەی کاترین کە توانی پشتگیری دارایی لە (USAid) بەدەستبھێنێت، بریتیبوو لە بەکارھێنانی مۆبایلی ھۆشمەندبوو لە گەیاندنی داتا و زانیاری لەبارەی ئاستی ژیواندنی منداڵانی مالاوی.[11]
لە ساڵی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١١، کاترین لە پەیمانگای دیموکراتی نەتەوەیی وەک بەرپرسی ئای سی تی پرۆگرام کاریکرد لەبواری تەکنەلۆژیا و گەیاندن.[13] لەماوەی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣، کاترین لە بانکی جیھانی وەک کارمەندی شارەزای ئای سی تی و ڕاوێژکاری پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا کاریکرد. کاترین بەردەوامبوو لەکارکردنی و ئای سی تی (ICT) لەگەڵ حکوومەت و دەزگاکان بۆ زیادکردنی ھۆشیاری و تیکخستنە سەر بەکارھێنانی مۆبایلە زیرەکەکان و تەکنەلۆژیاکانی دیکە بۆ خزمەتکردن و نوێخوازیکردن لەکۆمەڵگایەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئەفریقا.[14] کاترین ھاونووسەری تووێژینەوە و بڵاوکراوەی "پەرەپێدانی زانیاری و گەیاندن لە ٢٠١٢" بوو کە لەلایەن بانکی جیھانییەوە بڵاوکرایەوە.[15] لە ساڵی ٢٠١٢، توویتەکانی کاترین لەبارەی ڕەوشی ڕۆژھەڵاتی ناوین سەرنجی میدیاکانی بەلای خۆیەوە کێشابوو لەکاتی بەھاری عەرەبی.[16][17] لەماوەی ٢٠٣ بۆ ٢٠١٤، وەک ڕاوێژکار و کەسی ھۆشیارکەرەوە لەگەڵ کۆمەڵەی قازانج نەویستی ئەکسێس ناو لە واشینتۆن دەستبەکاربوو.[6][18] لەکارەکەیدا، کاترین زیاتر کاری لەسەر ھۆشیارکردنەوەی خەڵک لەبارەی سایبەر سکویریتی (پاراستنی سەر نێت)، ھەروەھا لەپاڵ باسی ئەخلاقی (ئاکار) لەسەر نێت و کەمکردنەوەی سانسۆر لەنێت.[14][19]
لەماوەی نیسانی ٢٠١٤ بۆ ئازاری ٢٠١٦، کاترین سەرۆکی بەشی گەیاندن بوو.[6][20][21] کاترین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا لەلایەن واشینگتن پۆست لەبارەی یاسای مافی لەبەرگرتنەوە لە ئەمریکا.[22]
لە ئازاری ٢٠١٦، بەشێوەی بریکار بووە بەڕێوبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ویکیمیدیا ئەمەش دوای دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوبەری پێشوو لیلا تریتیکۆڤ بوو.[18][23] دواتر لە حوزەیرانی ٢٠١٦ جیمی وەیڵز، کاترینی وەک بەڕێوبەری جێبەجێکاری ویکیمیدیا بەشێوەی فەرمی ناساند.[24][6] لەدوای وەرگرتنی ئەم پلەیە، کاترین ڕایگەیاند کە کار لەسەر ناساندنی بواری دیجیتاڵ دەکات لەسەر ئاستی جیھانیی لەپێناو پەرەپێدان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لەڕێی تەکنەلۆژیای زانیارییەوە.[2][25]
کاترین لە سان فرانسیسکۆ لە کالیفۆرنیا دەژی، زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فەڕەنسی و ئەڵمانی دەزانێت.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.