ڤیگدیس فینبوگادۆتیر
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر (بە زمانی ئایسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir؛ لە دایکبووی ١٥ی نیسانی ١٩٣٠) کەسایەتی سیاسەتوانی ئایسلەندییە، ئەو لە ماوەی ١ی ئابی ١٩٨٠ تاکوو ١ی ئابی ١٩٩٦، چوارەمین سەرۆکی ئایسلەند بوو. ئەو یەکەمین ژنە کە بەشێوەی دیموکراسییانە وەک سەرۆکی وڵات هەڵبژێردرێت.[1] بەمانەوەی لە پۆستەکەی بۆ ١٦ ساڵ، ئەوا بە درێژترین مانەوە و خزمەتی ژنێک لە سەرۆکایەتی هەر وڵاتێک دادەنرێت. ئەو لە ئێستادا باڵیۆزی چاکەکاری ڕێکخراوی یوونیسێفە، هەروەها ئەندامە یانەی مەدرید، ناوەنندێکە بۆ بانگەشەکردنی دێموکراسی لە ئاستی نێونەتەوەیی.[2]
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر | |
---|---|
بە ئیسلەندی: Vigdís Finnbogadóttir | |
لەدایکبوون | ڕێکیاڤیک، ئایسلەند | ١٥ی نیسانی ١٩٣٠
Patronym or matronym | Finnbogadóttir |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت |
شوێنی کارکردن | نەتەوە یەکگرتووەکان |
پۆستەکان | سەرۆکی ئایسلەند |
پەروەردە | Faculty of Arts of Paris، زانکۆی کۆپنھاگن، University of Iceland، Joseph Fourier University |
ئەندامی حیزبی | Independence Party |
ڤیگدیس فینبوگادۆتیر لە ماوەی ساڵانی ١٩٤٩ تا ١٩٥٣، زمان و وێژەی فەڕەنسی لە زانکۆی گرینۆبل و زانکۆی سۆربۆن لە پاریس خوێندووە، ئەو بەکالۆریۆسی لە زمانەکانی ئینگلیزی و فەڕەنسی وەرگرتووە. هەروەها ئەو مێژووی شانۆی لە زانکۆی کۆپنهاگن خوێنندووە.[3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.