From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژژمێری زایینی یان ڕۆژژمێری گریگۆری ڕۆژژمێرێکی بەکارھاتووە لە جیھانی ڕۆژاوا و زۆربەی وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتدا، و ئەم ڕۆژژمێرە بە زایینی ناسراوە لەبەرەوەی بە بڕوای ھەفتەی لەدایکبوونی پێغەمبەر عیسا دانراوە، ٣١ی کانوونی یەکەم، کاتژمێر ١٢ی شەو (٠٠:٠٠)، ساتی گۆڕینەوەی ساڵی زایینییە بۆ ساڵێکی نوێ. ساڵی زایینی خولێکی زەوی بە دەوری خۆردا دەنوێنێت، کە نزیکەی ٣٦٥ ڕۆژ دەکات (بە تەواوی ٣٦٥٫٢٤٢٥) ڕۆژە. ھەروەھا لە ڕۆژژمێری زایینیدا پەیوەندی لەنێوان ساڵ و وەرزەکاندا نییە.
زانای ئیتاڵی ئلیسیۆس لیلیۆس دای نا لە ساڵی ١٥٨١ وەک جێگرەوەیەک بۆ ڕۆژژمێری (یولیۆسی) کە بە ناوی یولیۆس قەیسەرەوە ناونرابوو، و ڕۆژژمێری زایینیی نوێ بە گریگۆری ناو دەبرێت بە ناوی پاپا گریگۆریۆسی سێزدەیەم (Pope Gregory XIII)، و سێ ڕۆژ جیاوازی ھەیە لەگەڵ ڕۆژژمێری یولیۆسی دێریندا لە ٤٠٠ ساڵدا.
بەپێی کتێبی (ڕەگی وشەکان)ی دانەر یوسف بەدر ئەلبەدر، ناوی مانگە زایینییەکان ھەموویان ڕۆمانین بەم شێوەیە:
ئێران و ئەفغانستان بە فەڕمی ڕۆژژمێری کۆچیی ھەتاوی بەکار دەھێنن، دەوڵەتی عوسمانی، «ڕۆژژمێری ڕۆمی»ی بەکارھێناوە کە ڕۆژژمێری گریگۆری بووە کە کۆچی پێغەمبەری ئیسلام (٦٢٢ی زایینی) سەرەتای بووە.[1] لە ڕۆژژمێری ڕوومیدا ناوی ٩ مانگ لە ناوە سووریانییەکان وەرگیرابوون. کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٦ەوە ڕۆژژمێری زایینی بەکاردەبات کە ناوی ٥ مانگی لە ناوە سووریانییەکان وەرگیراون.[2]
عەرەبستانی سەعوودی لە ساڵی ٢٠١٦ز بە فەرمی ڕۆژژمێری کۆچیی، ناسراو بە (امالقری)ی وازلێھێنا و ڕووی کردە ڕۆژژمێری زایینی.[3] لە دۆڵی نیل و زۆربەی وڵاتە عەرەبییەکاندا کە میسر و سوودان و وڵاتەکانی کەنداوی عەرەبی دەگرێتەوە، ئەم ناوانەی خوارەوە لە بەرامبەر ناوە لاتینییەکاندا بە کاردەھێنن؛
|
|
|
|
لە عێراق و سووریا و لوبنان و ئوردن و فەلەستیندا ئەم ناوانەی بۆ بەکاردێت کە بە عەربی کراون لە ناوە سریانییەکان (ئارامییەکان) وە؛
|
|
|
|
ھەروەھا بە ناوی جیاواز ناسراون لە لیبیا و مەغریب و مۆریتانیا و توونس و جەزائیردا.
بە شێوەیەکی بڕیاردراو، ژمارەی ڕۆژەکان لە حەوت مانگی ساڵدا ٣١ ڕۆژن، لە چوار مانگدا ٣٠ ڕۆژ و مانگێکیش لە ساڵدا بە شێوەیەکی ناڕێک ٢٨ یان ٢٩ ڕۆژە. ھەر چوار ساڵ جارێک، ساڵی پڕە، مەگەر ئەو ساڵانەی کە شیاوی دابەشکردن بن بە ١٠٠، بەڵام نەک بە ٤٠٠. کەوا بێ، ساڵی ٢٠٠٠ ساڵی پڕ بوو (چونکوو شیاوی دابەشکردنە بە ٤٠٠) بەڵام ساڵی ٢١٠٠ ساڵی پڕ نییە. ڕۆژژمێری گریگۆری لە ھەر ٣٣٣٠ ساڵ یەک ڕۆژی ھەڵەیە.[4]
ژمارەی مانگ | ناوی مانگ | ژمارەی ڕۆژەکان |
---|---|---|
١ | کانوونی دووەم | ٣١ |
٢ | شوبات | ٢٨ یان ٢٩ |
٣ | ئازار | ٣١ |
٤ | نیسان | ٣٠ |
٥ | ئایار | ٣١ |
٦ | حوزەیران | ٣٠ |
٧ | تەممووز | ٣١ |
٨ | ئاب | ٣١ |
٩ | ئەیلوول | ٣٠ |
١٠ | تشرینی یەکەم | ٣١ |
١١ | تشرینی دووەم | ٣٠ |
١٢ | کانوونی یەکەم | ٣١ |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.