شارۆچکەیەک لە پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
چەمچەماڵ ، شارۆچکەیەکە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی سەر بە ئیدارەی بەڕێوەبەری هەرێمی کوردستان. ئەم شارۆچکەیە پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکووک بووە ، بەیەکێک لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق دادەنرێت.[٢]
شارۆچکەی چەمچەماڵ بە یەکێک لە شارۆچکە دێرینەکانی کوردستان و عێراق دەژمێردرێت و نزیکی ١٠ کم لە گوندی (چەرموو) وە دوورە کە بە یەکەم مەڵبەند دادەنرێت کە مرۆڤ کشتوکاڵی تێدا کردووە، ئەمەش بە ھێزترین بەڵگەیە بۆ دێرینی ئەم شارۆچکەیە کە لەو کاتەوە مرۆڤی تێدا نیشتەجێ بووە. ئەرگە چی لە ڕووی مێژووییەوە سەرچاوەی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەم شارۆچکەیە بەڵام بوونی قەڵایەک لە ناوەڕاستی شارەکە ڕاستی و دروستی دێرینی ئەم شارە دەسەلمێنێ بە تایبەتی پاش دۆزینەوەی چەند پارچە ئاسەوارێک کە مێژوکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ساسانیەکان.
قائیمقامیەت بە یەکێک لە کۆنترین دەزگا میریەکان لەساڵی ١٨٥١ ئیمبراتۆریەتی عوسمانی و دەسەڵاتداران شاری چەمچەماڵیان کردوە بە قەزا پاشان گونێک دراوەتەو سەر با ناحیەی بازیان جارێکی ترو لە ساڵی ١٩٢٢ سەر لە نوێ کراوەتەوە بە قەزا تا ئێستاش قەزایە.
سەبارەت بە ناوی شارەکە چەندەین بیر و بۆچوون، بەلام زۆربەی لە خاڵێک یەکدەگرنەوە ئەوەیش وەکو باس دەکرێت کە لە کاتی خۆیدا ئەم ناوچەیە ڕەز و باخێکی زۆری تێدا بووە و ھەر ماڵێک لە سەر ڕەز و باخی خۆی بووە پاشان بە ھۆی لافاوێکی گەورەوە کە ئەم ناوچەیە دەگەڕێتەوە زۆربەی ڕەز و باخەکان لافاو ڕای دەماڵێ و خاپووری دەکات، بەڵام جارێکی تر و سەرلەنوێ ئەم شارە دروست دەکرێتەوە.
چەمچەماڵ لە کاتی فەرمانڕەوایی بابانەکان بەشێک بووە لە خاکی سلێمانی و ئەوان ھەڵیان سوڕاندووە تا ساڵی ١٨٥١ کە دەوڵەتی عوسمانی سلێمانی داگیر دەکات لە کاتی داگیر کردنی عێراق لە لایەن بەریتانیاوە ئەم شاررۆچکەیە خراوەتە سەر پارێزگای کەرکووک، لە کۆتاییی ساڵی ١٩٧٥ دووبارە ئەم شارۆچکەیە خراوەتەوە سەر پارێزگای سلێمانی
دەڵێن کەسێک ھەبووە لە چەمچەماڵ ناوی جەماڵ بوە باخێکی ھەبووە لە گەڵ چەمە ئاوێک بە ناوی ئەو نراوە کە ووتویانە چەمی جەماڵ بە مرووری زەمان کراوە بە چەمچەماڵ.
ژمارەی دانیشتوانی چەمچەماڵ بە ناحیە و گوندەکانی دەورووبەریەوە ۲٠۰ ھەزار کەس دەبێت، دانیشتوانی ناو شاری چەمچەماڵیش نزیکی ٥٥ ھەزار کەس دەبێت.
شارۆچکەی چەمچەماڵ لە باکورەوە زنجیرە چیای هەنجیرە و دەربەندی بازیان و لە ڕۆژھەڵاتیش ڕووباری باسەڕە و زێی خوارویش ڕۆژئاوای ئەم شارەیە گردەکانی بانی مەقان باشووری سنوری جوگرافیای چەمچەماڵ دیاری دەکەن.
لە مێژەوە خەڵکی ئەم شارە خەریکی کاری کشتوکاڵی بوونەوە بژێوی خۆیان پێ پێدا کردووە بە تایبەت دانەوێڵە، وەکو گەنم و جۆ و نیسک و نۆک ، لە گەڵ ئەوەشدا ئاژەڵداریان کردوە و مەڕو مالاتیان بە خێو کردووە لە ئێستاشدا بەشێکی زۆریان بە کاری فەرمانبەرییەوە خەریکن، چەمچەماڵ لە کانزادا دەوڵەمەندە بە تایبەتی گازی سروشتی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.