From Wikipedia, the free encyclopedia
پیشەسازی کایەی ڤیدیۆیی (بە ئینگلیزی: Industry of Video Game) پیشەسازییەکە کە بەشدارە لە پەرەپێدان و بەبازاڕکردن و بە پارەکردنی یارییە ڤیدیۆیییەکان. ئەم پیشەسازییە دەیان ھەلی کاری جیاواز دەگرێتەوە و ھەزاران کەسی لە سەرانسەری جیھاندا لەم کەرتەدا دامەزراندووە.[1] لە ساڵی ٢٠١٨ یارییە ڤیدیۆیییەکان ١٣٤٫٩ ملیار دۆلاری لە فرۆشی جیھاندا بەدەستھێناوە.[2]
پیشەسازیی کایەی ڤیدیۆیی | |
---|---|
لقی | game industry |
بەرھەمەکان و ماددەکان | کایەی ڤیدیۆیی |
پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان لە بازاڕە تایبەتەکانەوە بۆ بازاڕە سەرەکییەکان گۆڕاوە.[3] بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی کۆمپانیای ESA، پیشەسازی یارییە ڤیدیۆیییەکان لە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠٠٧دا نزیکەی ٩٫٥ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠٠٨دا ١١٫٧ ملیار دۆلار و لە ساڵی ٢٠١٠دا ٢٥٫١ ملیار دۆلار داھاتیان بەدەستھێناوە.[4]
کۆمپیوتەرە مۆدێرنەکان قەرزاری چەندین پێشکەوتن و داھێنانن بە پیشەسازی یاریکردن: کارتی دەنگ، کارتی گرافیک و خێراکەری وێنەی سێ ڕەھەندی, یەکەی ناوەندیی پێوەئاژۆیی خێراتر، و ھاوپڕۆسێسەرە تایبەتەکانی وەک فایس ئێکس ھەندێک لە پێشکەوتنە دیارەکانن.
پیشەسازی یاریکردن کەسانێک دامەزراندووە کە ئەزموونیان لە کارە لاساییەکانی تردا ھەیە، بەڵام ھەندێکیان ئەزموونی خۆیان لەگەڵ پیشەسازی یاریکردندا گونجاندووە. ھەندێک لە شێوە تایبەتەکانی پیشەسازی یارییەکان بریتین لە: بەرنامەسازی کایەی ڤیدیۆیی، دیزاینەری یاری، دیزاینەری شانۆ, بەرھەمھێنەری کایەی ڤیدیۆیی، ھونەرمەندی یاری و تاقیکەرەوەی یاری. زۆربەی ئەم پیشەگەرانە لەلایەن گەشەپێدەرانی یارییە ڤیدیۆیییەکان یان بڵاوکەرەوەی یارییە ڤیدیۆیییەکانەوە دامەزراون؛ بەڵام زۆر کەس بۆ خۆشی یارییە ڤیدیۆیییەکان دروست دەکەن و بە شێوەیەکی بازرگانی دەیفرۆشن. گەشەپێدەران و بڵاوکەرەوەکانی یارییەکان ھەندێک جار کەسانێک دامەزرێنن کە ئەزموونی بەرز یان درێژخایەنیان لە کۆمەڵگەی مۆدکردندا ھەیە.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.