هۆکارەکانی From Wikipedia, the free encyclopedia
پاڵنەر پشتخانێکی تیۆریکە کە ئاکاری پێ ڕوون ئەبێتەوە. نوێنەر و نیشاندەری ئەو ھۆیانەیە کە لە پشتەوەی کارەکان و داخوازییەکان و پێداویستییەکانی ئینسان و گیاندارانی ترەوە وەستاون. [1] بۆ نموونە، برسیەتی پاڵنەرێکە بۆ خواردن. واتە ڕوونی ئەکاتەوە کە ھۆی گەڕان بە دوای خۆراک و خواردندا چییە.
لە ئاژەڵاندا پێداویستییە سەرەتاییەکان پاڵنەریانە. وەکوو پێداویستی بە خۆراک، ئاو، گەرمی، بێوەیی، جووتبوون، پارێزگاری لە مەڵبەند و لە بەچکەکان، یا پێویستی بە ڕزگاربوون لە دەس ئازار و ھەڕەشەوە.
پاڵنەرەکانی ئینسان لە حەنای ھیی ئاژەڵاندا ئاڵۆزترە. ئینسانیش وەک ئاژەڵ پێویستیی بە دۆزینەوەی نان و ئاو و خۆدوورخستنەوە لە ئێش و ئازار ھەیە. ھەر بۆیە ئەم پێداویستییە بنەڕەتی و سەرەتایییانە ئەتوانن پاڵنەری بن بۆ زۆر کار، بەڵام ئینسان پلان و بەرنامەی درێژماوەشی ھەیە کە ئەمە خۆی پاڵنەری درێژماوە داوا ئەکا.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.