پارە
شتێ کە بۆ بژاردنی نرخی کاڵا و خزمەت وەرگیراوە From Wikipedia, the free encyclopedia
پارە (لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا «پووڵ» یشی پێ دەوترێت) دەنکەیەک یا لەتکەیەک لە شتێکە یا بەڵگەیەکی نووسراوی شیاوی پشتڕاستکردنەوەیە کە لە وڵاتێکی تایبەت یا لە تانوپۆیەکی کۆمەڵایەتی و ئابووریدا بۆ بژاردنی نرخی شتومەکەکان و خزمەتەکان، یا دانەوەی قەرز و پیتاک، بە شێوەیەکی گشتی وەرگیرابێت.[١][٢][٣]

وشەڕەتناسی
وشەی «پارە» دەچێتەوە سەر «پار» بە مانای لەت و بەش و، ئەگەرچی ڕیشەیەکی کۆنی ئێرانیی ھەیە بەڵام لە ڕێگەی زمانی تورکیی عوسمانییەوە ھاتۆتە ناو زمانی کوردی. وشەی «پووڵ»یش کە لە فارسی و پەھلەویشدا ھەیە ھاوڕیشەی «فلوس»ی عەرەبی و «polus»ی ئارامییە و ئەمانە ھەموویان لە «obolos»ی یۆنانییەوە ھاتوون.[٤] [٥]
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.