From Wikipedia, the free encyclopedia
نەسرین ئوریاخەلیل (لە دایکبووی ١٩٦٤) وەزیری پێشووی ئەفغانی، ھەروەھا پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠١٥، بەھۆی کارەکانییەوە خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکاوە.
نەسرین لەدایکبووی ١٩٦٤ لە شاری کابول.[1] پزیشکی ژنان و منداڵبوونە. لە ساڵی ٢٠٠٤ بووە بەڕێوبەری نەخۆشخانەی مەلالای تایبەت بەژنان لە کابول، ئەفغانستان.[2] نەسرین یەکەم نۆرینگەی چارەسەری ناسوری لە نەخۆشخانەکەی کردەوە.[2] ئەو سەرۆکی ڕێکخراوێکی ناحوکمیشە بەناوی کۆمەڵەی تەندرووستی خێزانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لە تۆڕی ژنانی ئەفغانی، ھەروەھا ئەندامە لەگرووپێکی پزیشکی ڕاوێژکار لە ئەفغانستان.[3] ھەروەھا پاڵپشتیکاری گرووپی مانانی ئەفغانیشە.[4] لە ساڵی ٢٠١٥ بووە وەزیری کار[5] لە حکوومەتی ئەشرەف غەنی،[6] لە ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ لەلایەن پەرلەمان ئەفغانستان لەپۆستەکەی دوورخرایەوە.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.