جۆرێکە لە نەخۆشیی هەوکردنی ڕیخۆڵە From Wikipedia, the free encyclopedia
نەخۆشیی کڕۆن جۆرێکە لە نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە (IBD) کە دەکرێت ڕووبدات لە ھەر پارچەیەکی ڕێڕەوی ھەرسدا لە دەم تا کۆم. نیشانەکان بەزۆری بریتین لە ئازاری سک، سکچوون (لەوانەشە خوێنی لەگەڵ بێت ئەگەر ھەوکردنەکە زۆر بێت)، تا، و دابەزینی کێش[1][2]. ئەو کێشانەی تر کە لە دەرەوەی ڕێڕەوی ھەرسن لەوانەیە بریتیبن لە کەمخوێنی، لیری پێست، ھەوکردنی جومگەکان، ھەوکردنی چاو، و ماندووێتی[2]. گیرانی ڕیخۆڵە دەکرێت ڕووبدات لە ئەنجامی ھەوکردنی درێژخایەن، ھەروەھا تووشبووان لە مەترسییەکی زیاتردان بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی ڕیخۆڵە باریکە[3].
نەخۆشیی کڕۆن | |
---|---|
ئەو سێ باوترین شوێنانەی ڕیخۆڵە کە نەخۆشیی کڕۆنی تێدا دەردەکەوێت. | |
تایبەتمەندی | ھەرسناسی |
نیشانەکان | ئازاری سک، سکچوون، تا، دابەزینی کێش |
Complications | کەمخوێنی، لیری پێست، باداریی جومگەکان، شێرپەنجەی کۆڵۆن |
Usual onset | ٢٠ > ٣٠ ساڵی |
ماوە | درێژخایەن |
ھۆکارەکان | نەزانراو |
Risk factors | جگەرەکێشان |
ڕێگای دەستنیشانکردن | شانەوەرگرتن، پشکنینە تیشکییەکان |
Differential diagnosis | کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار، نەخۆشیی گەنم، نەخۆشیی بەھجەت، گەدەنەخۆشی بەھۆی دەرمانە دژەھەوکردنە ناستیڕۆیدییەکان، نەخۆشی سیلی ڕیخۆڵە |
Medication | کۆڕتیکۆستیڕۆید، مێتۆترێکسەیت |
Prognosis | کەمێک کورتبوونەوەی تەمەنی پێشبینیکراو |
ڕوودانەوە | ٣٫٢ لەھەر ١٠٠٠ کەسێک (وڵاتانی پێشکەوتوو) |
ھەرچەندە ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشیی کڕۆن ناڕوونن، وا بڕوادەکرێت بەرئەنجامی تێکەڵەیەک لە ھۆکارە ژینگەیی، بەرگری، و بەکتریایییەکان بێت لەو کەسانەی لەڕووی بۆماوەیییەوە شیاون[1][4][5][6]. ئەمەش دەبێتە ھۆی تێکچوونێکی ھەوکردنی درێژخایەن، کە کۆئەندامی بەرگریی لەش ھێرش دەکاتە سەر ڕێڕەوی ھەرس، کە دەکرێت ئامانج لێی دژەپەیداکەرەکانی میکڕۆبەکان بێت[4][7]. ھەرچەندە نەخۆشیی کڕۆن پەیوەندی بە بەرگرییەوە ھەیە، بەڵام وا پێناچێت خۆیییەبەرگری بێت (چونکە کۆئەندامی بەرگری نەوروژێنراوە لەلایەن لەشەوە)[8]. کێشە بنەڕەتییەکەی بەرگری نەزانراوە؛ ھەرچەندە، لەوانەیە دۆخێکی ناتەواویی بەرگری بێت[7][9][10].
نزیکەی نیوەی مەترسییەکان پەیوەندی بە بۆماوەوە ھەیە، کە زیاد لە ٧٠ بۆھێڵی تێوەگڵاو دۆزراونەتەوە[3][11].جگەرەکێشەکان دوو ھێندە ئەگەری دەرکەوتنی کڕۆنیان ھەیە بە بەراورد لەگەڵ جگەرەنەکێشەکان[12]. ھەروەھا زۆرجار ئەم نەخۆشییە دەستپێدەکات پاش ھەوکردنی گەدە[3]. دەستنیشانکردنەکەی لەسەر بنەمای کۆمەڵێک بەڵگە دەبێت لەوانە وەرگرتنی شانە (بایۆپسی) و سیمای ناوپۆشی ڕیخۆڵە، پشکنینە تیشکییەکان، و شێوەی نەخۆشییەکە. ئەو دۆخانەی کە دەکرێت ھاوشێوەی ئەو دەربکەون؛ کۆنیشانەی ڕیخۆڵەی ھەستیار و نەخۆشیی بەھجەت دەگرێتەوە[3].
ھێشتا ھیچ چارەسەرێکی بنبڕکەر بۆ نەخۆشیی کڕۆن نییە[1][3]. دەرمانەکان بەکاردێن بە مەبەستی چارەسەری نیشانەکان، کپکردنی نەخۆشییەکە و ڕێگری لە سەرھەڵدانەوەی[3]. لەو کەسانەی تازە دەستنیشانکراون، لەوانەیە کۆڕتیکۆستیڕۆیدیان پێبدرێت بۆ ماوەیەکی کورت بۆ خێرا ساڕێژکردنی نیشانەکان، ھاوشان لەگەڵ دەرمانێکی تر وەک مێتۆترێکسەیت یان سایۆپیورین بۆ ڕێگریکردن لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی[3]. ھەروەھا وازھێنان لە جگەرەکێشانیش پێشنیاز دەکرێت بۆ تووشبووانی کڕۆن[3]. یەک لە پێنجی ئەو کەسانەی تووشبوون، لە نەخۆشخانە دەخەوێنرێن لە ساڵێکدا؛ و ھەروەھا نیوەی تووشبووانیش پێویستیان بە نەشتەرگەری دەبێت لە یەکێک لە کاتەکان لە ماوەی ١٠ ساڵدا[3]. ھەرچەندە کە پێویستە نەشتەرگەری بە کەمترین ڕێژە ئەنجامبدرێت، بەڵام نەشتەرگەری پێویستیشە بۆ تیشکخستنەسەر ھەندێک لە دومەڵەکان، گیرانی ڕیخۆڵە، و شێرپەنجەکان[3]. گەڕان بۆ شێرپەنجەی ڕیخۆڵە بە ھەناوبینی (colonoscopy) پێشنیازدەکرێت ھەر چەند ساڵ جارێک ئەنجامبدرێت، لەدوای ھەشت ساڵی یەکەمی دەرکەوتنی نەخۆشییەکە[3].
نەخۆشیی کڕۆن کاردەکاتە سەر ٣٫٢ کەس لەھەر ١٠٠٠ کەسێک لە ئەورووپا و ئەمریکای باکوور؛[13] کەمتر باوە لە ئاسیا و ئەفریقا[14][15]. لە مێژوودا ئەم نەخۆشییە زیاتر باوبووە لە وڵاتانی پێشکەوتوو[16]. ھەرچەندە، ڕێژەکەش دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە بەتایبەتی لە وڵاتانی پەرەئەستێن،[15][16] لەوەتەی ١٩٧٠ کانەوە. نەخۆشیی ھەوکردنی ڕیخۆڵە بووەتە ھۆی مردنی ٤٧٬٤٠٠ کەس لە ٢٠١٥،[17] و ئەوانەشی کڕۆنیان ھەیە تەمەنی پێشبینیکراویان کەمێک کورتبووەتەوە[3]. نەخۆشیی کڕۆن زیاتر لە ھەرزەکاری و سەرەتای گەنجیدا دەستپێدەکات، ھەرچەندە دەکرێت لە ھەر تەمەنێکدا دەربکەوێت[18][3]. نێر و مێ بە ڕێژەیەکی یەکسان کارتێکراون[1].
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.