سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان From Wikipedia, the free encyclopedia
مەسروور بارزانی[1] سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.[2] بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە.[3]
مەسروور بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
خوێندنگە | زانکۆی ئەمریکی (لە واشینتۆن) |
پیشە | سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان (١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ - ئێستا) |
ئۆفیس | بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان |
پێش | پێگە دامەزرا |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
مناڵ(ەکان) | یاسەمین (کچ)، ئارین (کوڕ)، بەرزین (کوڕ)، ئاران (کوڕ) |
خزمەکان | مەسعوود بارزانی (باوک) مستەفا بارزانی (باپیر) نێچیرڤان بارزانی (ئامۆزا) |
سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە تەمەنی منداڵی لە شاخ بەسەربرد، مەسروور بارزانی خوێندنی ئامادەیی لە ئێران تەواو دەکات. دواتر بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە. پاشان لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لە زانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواو کردووە. دواتر ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.[4]
لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لە شەڕی خواکورک بەشداربووە لە دژی ڕژێمی بەعس.[4] دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئێران، بەریتانیا و ئەمریکا تا لە ساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لە کۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حیزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی، ھەروەھا کرا بە بەڕێوبەری دەزگای پاراستن. لە کۆنگرەی ١٣ی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان، مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت.[5] لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.[2]
لە ساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کە ڕێخکراوێکی خێرخوازیی قازانج نەویستە.[6] لە ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لە دھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی شانازیی زانکۆکەیە.[7]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.