From Wikipedia, the free encyclopedia
میم یەکێک لە چیرۆکەکانی کۆمەڵەچیرۆکی گوڵی ڕەشە، لە نووسینی شێرزاد حەسەن کە ساڵی ١٩٨٦ بڵاو کراەوەتەوە. ناوی چیرۆکەکە لە پیتی «میم»ی پاشگرەوە وەرگیراوە، ھەر وەک کەسایەتیی سەرەکی چیرۆکەکە دەڵێت: "ئێستاش ڕقم لە پیتی میمە، ئای کە بێزم لەو میمەیە.. میمی پاشگر، گەر بۆم بکرێت لە زمانی کوردیدا نایھێڵم".[1]
نووسەر | شێرزاد حەسەن |
---|---|
زمان | کوردی |
چەشن | چیرۆک |
چیرۆکەکە لە زمانی نووسەرێک بە ناوی ئەمینەوە دەگێڕدرێتەوە کە نەخۆشیی ئیفلیجی پەکی خستووە و خۆی بە کتێب و ڕۆمانخوێندنەوە سەرقاڵ دەکات. ئەمین بەردەوام لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تەلەفۆنی بۆ دەکرێت و ئەو کەسانە گاڵتەی پێ دەکەن و دەڵێن، ژنەکەی گوڵناز، خیانەتی پێ دەکات.
ئەوانەی تامی خۆشەویستییان نەکردبێت، حەز ناکەن کەس یەکدی خۆش بوێت. خەڵکانی نەگریس و دڵڕەش زۆرن، توانییان کەعبەی ئەوینی من بڕوخێنن، ئێستا تەنیام، پیاوێکی بیوەمێرد، خۆم و ژوورێک و کۆمەڵێ کتێب، سەرینی تەنیا، بۆن و ڕەنگ و تۆزی غەریبیم لێ نیشتووە، ڕیش ناتاشم، بەر سمێڵ قووت ناکەم، ماوەیەکی درێژیشە پێڵاو لە پێ ناکەم، پڕ بە دڵ بیری چاکەت و پانتۆڵ دەکەم. یان پێڵاو بۆیاغکردن، پیاسە.. جاران ئەم شتانە چەن بێبایەخ بوون.. ئێستا خەڵکی بە پێی خۆیان لەسەر جادە و شەقامەکان پیاسە دەکەن، بای خۆش و دڵڕفێنی دەرەوە لێیان دەدا، سەیری کچانی جوان و ناشیرین دەکەن.. منیش لێرە تەنیام، خۆم و دووکەڵی جگەرە، خۆم و یادگارەکانی حەز و ئەوینی گوڵناز، خۆم و گومان و خەمی جیابوونەوە، خۆم و خەونەکانم. پرۆژەی چەندھا چیرۆکی چاو بە فرمێسکم، خۆم و ترس لە داھاتووی نادیاری کچەکانم، خۆم و کاسێتی مۆسیقا ناسک و دڵگیرەکان، گۆرانییە بریندار و شیعرە زۆر غەمگینەکان، ڕۆمانە پڕ لە کارەساتەکان، من و نەخۆشی و دەمی کراوەی گۆڕێکی ناشیرین.. ئای کە مەرگ شتێکی پیسە.. کەسێک کە ھێشتا ھەزارەھا ھیوا و خەون و ئامانجی گەورەی مابێت، گوناھە بمرێت... مەرگ زۆر کەرە.. خۆی لە پیاوی کەر لا دەدات و سواری سەری ئەسپێکی وەک من دەبێت... بەڵێ لە نێو مێشکما ھەزارەھا ڕەوە ئەسپی ئومێدی دەم بە حیلە لە غار ناکەون.. کوفرە بمرم..
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.