From Wikipedia, the free encyclopedia
مریەم دورانی (لەدایکبووی ١٩٨٧) چالاکوانی ئەفغانی و پارێزەری مافەکانی مرۆڤ.[1] لە ساڵی ٢٠١٢، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[2]
مریەم لە زانکۆی ئەمریکی لە ئەفغانستان خوێندنی زانکۆی تەواوکردووە، ئەو بڕواننامەی بەکالۆریۆسی ھەیە لە یاسا، زانستی سیاسیی و بەڕێوەبردن.[1][3] وێڕای بوونی نەریتی کۆنەپارێزی لەناوچەکەی، بەڵام مریە بووە نموونەی باڵا بۆ کچانی ناوچەکەی، بەکارکردنی وەک پارێزەری مافەکانی ژنان لە قەندەھار. مریەم خاوەن و دامەزرێنەری ڕادیۆی قەندەھارە، کە زیاتر تیشک دەخەنە سەر کێشەکانی ژنان لە قەندەھار، بەھۆی چالاکییەکانیەوە چەندجارێک ھەوڵی تیرۆرکردنی دراوە لەلایەن تاڵیبانەوە.[4]
لە ئازاری ٢٠١٢، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[5][6] ھەر لەھەمان ساڵدا، لەلایەن گۆڤاری تایم ھەڵبژێردرا وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ.[1] لە ئایاری ٢٠١٤، لە ھۆڵەندا، خەڵاتی ئازادی ڕادەربڕینی ڕۆزڤەلتی پێدرا.[7] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٥، مریەم خەڵاتی نەوەی ئاشتی پێدرا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان.[8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.