زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاش-کارەساتی ترسێنەری درامیی ئەمریکی From Wikipedia, the free encyclopedia
مردووی گەڕۆک (بە ئینگلیزی: The Walking Dead) (کورتکراوە: TWD) زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنیی پاش-کارەساتی ترسێنەری ئەمریکییە کە لەلایەن فڕانک دارابۆنتەوە پەرەی پێدراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لەسەر زنجیرەیەکی کتێبی کۆمیک بە ھەمان ناوەوە بەندە کە لەلایەن ڕۆبێرت کێرکمن، تۆنی مور و چارلی ئادلارد نووسراوە.
ھەروەھا ناسراوە بە | مردووی ڕۆیشتوو |
---|---|
چەشن | |
دانەر | ڕۆبێرت کێرکمن |
پەرەپێدەر | فڕانک دارابۆنت |
ئەکتەران | ئەندرو لینکن نۆرمن ڕیدەس سارا وەین کاڵیز لۆری ھۆڵدن چاندلەر ڕیگز دانای گوریرا جۆن بێرنتاڵ |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ١١ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ١٦٩ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | فڕانک دارۆبۆنت گێڵ ئان ھێرد گلێن مەزارا |
مۆنتاژ | Aubrey Sitterson
(٥٥-٧٠#) Sina Grace (٦٧-٩٦#) Sean Mackiewicz (٩٧-١٩٣#) |
شوێنەکانی تۆمارکردن | جیۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
وێنەگر | ڕۆن شمیت |
ماوەی پەخش | ٤١–٦٧ خولەک |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر | ستۆدیۆکانی ئەی ئێم سی |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠ – ئێستا |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | لە مردووی گەڕۆک بترسە |
ماڵپەڕی فەرمی |
ئەندرو لینکن بە ڕۆڵی کەسایەتیی سەرەکیی ڕیک گرایمز[٤] دوای بەئاگاھاتنەوەی لە بێھۆشییەکی درێژ لە نەخۆشخانەدا، دەبینێت جیھان کاول بووە و پڕە لە زۆمبی («گەڕۆکەکان»)، پاش شادبوونەوەی بە ھاوژینەکەی لۆری، و کوڕەکەی کارڵ و ھەروەھا بە ھاوپیشە و ھاوڕێ نزیکەکەی شەین واڵش لە دارستانەکەدا، سەرکردایەتیی کۆمەڵەیەکی ڕزگاربووی ئەو کارەساتە دەکات، ھەموو پێکەوە بەرەنگاری مەترسییەکان دەبنەوە و ھەمیشەش بە دوای شوێنێ پارێزراودا دەگەڕێن بۆ مانەوە.[٥][٦]
وەرزی یەکەم تاکو نیوەی وەرزی پێنجەم کاری فیلمگرتنەکەی لە ئەتڵانتادا کراوە، نیوەکەی تری وەرزی پێنجەمیش بەزۆری لە شاری ئەلێکساندریای سەر بە ویلایەتی ڤیرجینیا کاری فیلمگرتنی بۆ کراوە. مردووی گەڕۆک یەکەم ئەڵقەی لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا لەسەر تۆڕی کەناڵی ئەی ئێم سی پەخش کرا و ھەروەھا پەخشی نێونەتەوەییشی لە ڕێگەی گرووپی تۆڕەکانی فۆکس و دیزنی+ پەخش کراوە. تۆڕی ئەی ئێم سی گرینگییەکی زۆری بەو زنجیرەیە دەدات، وەرز لە دوای وەرز نوێی دەکاتەوە بەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی بینەرانی. بینەرانی ئەم زنجیرەیە بەزۆری لە نێوان ١٨ بۆ ٤٩ ساڵن. وەرزی یازدەھەم و کۆتای زنجیرەکە لە ٢٢ی ئابی ٢٠٢١دا بۆ یەکەم جار پەخش کرا.
بەھۆی سەرکەوتنی زنجیرەکە کەناڵی ئەی ئێم سی زنجیرەیەکی تری پەیوەندیداری بە ناوی لە مردووی گەڕۆک بترسە دەر کرد، کە باسی ڕووداوەکانی چۆنێتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی مردووی گەڕۆکەکان دەکات، و یەکەم ئەڵقەشی لە ٢٣ی ئابی ٢٠١٥دا پەخش کرا. زنجیرەکە لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێشوازییەکی باشی لێ کراوە و بۆ چەندین خەڵاتی مەزن پاڵێوراو بووە، گرینگترینیان خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بووە بۆ باشترین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی درامی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.