From Wikipedia, the free encyclopedia
ماک کۆمپانیایەکی پیشەسازی ئۆتۆمۆبیلی قورسە لە ئەمریکا، کە ئێستا لقێکی کۆمپانیای ڤۆڵڤۆ مۆتۆرە. لە ڕابردوودا ئەم کۆمپانیایە ھەموو جۆرە بارھەڵگرێک و پاس و پاسی کارەبایی بەرھەم دەھێنا، بەڵام ئەمڕۆ تەنھا لە بواری بەرھەمھێنانی بارھەڵگردا چالاکە. کۆمپانیای ماک لە ساڵی ١٩٠٠ لەلایەن جاک و ئابۆس و ویلیام ماکەوە بە ناوی کۆمپانیای براکانی ماک لە بروکلینی نیویۆرک دامەزراوە. لە ساڵی ١٩٩٠ کۆمپانیای فەرەنسی ڕێنۆ ماکی کڕی و بە یەکخستنی لە بەشی پیشەسازی قورسەکەیدا، کۆمپانیای ڕێنۆ تراکی دامەزراند. لە ساڵی ٢٠٠١، دوای کڕینی سەرجەم پشکەکانی کۆمپانیای ڕێنۆ تراک لەلایەن کۆمپانیای سویدی ڤۆڵڤۆ, خاوەندارێتی مارکەی ماک گواسترایەوە بۆ ڤۆڵڤۆ, و ئێستا ماک بەردەوامە لە کارکردن لەژێر خاوەندارێتی ئەم کۆمپانیایە سویدییە. بارەگای سەرەکی ماک لە شاری گرینسبۆرۆ لە ویلایەتی کارۆلینای باکووری ئەمریکایە.
کۆمپانیای ماک لە ساڵی ١٩٠٠ لەلایەن جاک و ئابۆس و ویلیام ماکەوە بە ناوی کۆمپانیای براکانی ماک لە بروکلینی نیویۆرک دامەزراوە. ئەم کۆمپانیایە یەکەم بارھەڵگری خۆی لە ساڵی ١٩٠٧ بەرھەم ھێنا و لە ساڵی ١٩٢٢ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ شێوەی ئێستای (Mac).[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.