From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری کلێر چیکۆلا پەرستیار و ڕزگاربوویەکی نەخۆشیی ئێبۆلایە لە وڵاتی گینیا. ماری چالاکوان و فێرکەری خەڵکە بۆ جەنگان لەژی ئەو نەخۆشییە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[1]
ماری لە گوندێکی بچووکی گینیا لەدایکبوو. یەکەم ژنبوو لە بنەماڵەکەی کە توانی بخوێنێت. توانی لەبەشی پەرستیاری خوێندن تەواوبکات و ببێتە پەرستیار لە نەخۆشخانەی دۆنکا لە وڵاتەکەی. لە تەممووزی ٢٠١٤، تووشی ئیبۆلا دەبێت، لەوکاتەی کە ماری ئەرکی چارەسەر و مامەڵەکردنی لەگەڵ چەند تووشبوویێکی ئیبۆلای لەسەرشان بوو،[2] ئەمەش سەرباری کەمی پزیشک و کارمەندی تەواو،[3] ھەروەھا کەم و کوڕی لە پێویستییە پزیشکییەکان.[4] لەوکاتەدا نەخۆشییەکە بە بەربڵاوی لە ڕۆژاوای ئەفریقا بڵاودەبوویەوە. لەدوای چارەسەربوونی لە نەخۆشییەکە، ئەوا دەگەڕێتەوە سەر پیشەکەی لەژووری فریاکەوتن وەک پەرستیارێک لە نەخۆشخانەی دۆنکا.
خاوەن ماڵەکەی ماری، ئەوا ماری دەدەکات بەھۆی ترس و بەھەڵە تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە.[1] خەڵکی و ھاوڕێکانی ماریش ھەمان چیڕۆکیان ھەبوو، ئەوانەی کاریان ھەبوو ئەوا ڕێگەیان پێنەدەدرایەوە بێنەوە سەر کارەکانیان.[3] خەڵکی پێیان وابوو کە ئیبۆلا وەک سزای مەرگ وایە، ئەوانەی تووشدەبن دەبێت بمرن بۆئەوەی ئەوانی دیکە بە سەلامەتی بمێنننەوە.[2] منداڵان و ھەرزەکاران دووردەخرانەوە لەترسی تووشبوون.[5] ئەمەش وایکرد ٤٠٠٠ منداڵ وەک ھەتیو لە گینیا تۆماربکرێن.[6] ئەمەش لەبەرئەوەی تووشبوو و چارەسەرکراوەکان پێیان وانەبوو بتوانن منداڵەکانیان بەخێوبکەن لەترسی تووشبوونی ئەوانیش، ئەوا داواکارییەکەیان بۆ یوونسێف پێشکەشدەکرد تاکوو مناڵەکانیان بەخێوبکات.[7]
چیکۆلا ھەوڵی بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لەسەر ڕێگریکردن لە تووشبوون بە ئیبۆلا، جەنگان و تێگەیشتن لەنەخۆشییەکە دوای تووشبوون. چیکۆلا ئەندامی کۆمەڵەی ڕزگاربووانی ئیبۆلایە لە گینیا، کە تۆڕێکی پشتگیرییە بۆ ڕزگاربووانی نەخۆشییەکە.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.