شێوەزاری لوڕی From Wikipedia, the free encyclopedia
لوڕی یەکێک لە شێوەزارەکانیی زمانی کوردییە. لوڕی لە بەشێکی گەورەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران قسەی پێ دەکرێت. لوڕی لە ناوەند و بەشی باشووری پارێزگای لوڕستان، زۆربەی بەشەکانی پارێزگای کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد، نێوەیەک لە پارێزگای چوارمەحال و بەختیاری، بەشی ڕۆژاوای پارێزگای پارس، بەشی ڕۆژاوا و ھەندێک لە شارەکانی ناوەندی پارێزگای ئەسفەھان، نێوەی ڕۆژھەڵاتی پارێزگای خووزستان، بەشەکانێک لە پارێزگای بووشێھر، بەشی باشوور و ڕۆژاوای پارێزگای ھەمەدان، بەشی باشووری پارێزگای مەرکەزی، بەشی باشووری پارێزگای ئیلام، و ھەروەھا شارەکانی گەودین و کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان قسە دەکرێت. جگە لەمانە لە ھەندێک لە پارێزگاکانی دیکەی ئێران وەکوو کرمان، خۆراسان، ئەلبۆرز و تارانیش ئاخێوەرانی لوڕی دەژێن.
ھەر وەکوو شێخ محەممەدی مەردۆخ کە دەڵێت لوڕی یەکێک لە بنزارەکانی شێوەزاری کوردیی باشوورییە و بە شێوەزاری کوردیی باشووری (شێوەزارەکانی کەلھوڕی، فەیلی و لەکی) ناوی لوڕییان داوە.[1][2] ئەمە لە حاڵێکدایە کە شێوەزارەکانی کەڵھوڕی، لەکی و فەیلی بە تەواوی کوردیین.
شێوەزارەکانی لوڕی پێکەوە جیاوازییان ھەیە. بەپێی زانستنامەی ئێرانیکا لوڕی بە شێوەیەکی گشتی بە دوو شاخەی لوڕیی باکووری و لوڕیی باشووری دابەش دەکرێتەوە. بەڵام دابەشکارییەکانی دیکە وەکو پێڕستی لینگۆییست لوڕییان بە سێ شاخەی باکووری، بەختیاری و باشووری دەستەبەندی کردووە. سەرەڕای ئەم دابەشکارییانە لوڕی سێ شاخەی سەرەکیی ھەیە کە ھەر کامیان بۆ خۆی بریتی لە بنزارەکانێکی جیاجیایە.
ھەندێک کەس بە ھەڵە لە لەکی وەکوو شێوەزارێک لە لوڕی ناو دەبەن.[3][4] ئەمە لە حەڵێکدایە کە لەکی وەکوو زمانێکی باکووری ڕۆژاوا دەستەبەندی کراوە و لوڕی لە زمانە ئێرانییەکانی باشووری ڕۆژاوایە، و لەکی ناتوانرێت بەشێک لە زمانی لوڕی بە ئەژمار بێت.
ئەزموونی ویکیپیدیای لوڕیی باشووری لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئەزموونی ویکیپیدیای بختیاری لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.