کۆمپانیای ئۆتۆمبێلی ئەڵمانی ڤۆلکسواگن From Wikipedia, the free encyclopedia
فۆلکسواگن (بە ئەڵمانی: Volkswagen؛ IPA-de|ˈfɔlksˌvaːɡŋ̍) کورتکراوەی VWە. کۆمپانیایەکی گەورەی ئاڵمانی و یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیا گەورەکانی جیهان بۆ دروستکردنی ئۆتۆمۆبێل و ماتۆڕی ئۆتۆمۆبێل بۆ چەندین ماڕکەی جیا جیا. کەلەلایەن (گرووپی فۆلکسواگنەوە) بەڕێوە دەبردرێت. ئەو کۆمپانیایە لە ٢٨/٥/١٩٣٧دا لەلایەن Martin Winterkorn و Ferdinand Piëchـەوە دامەزراوە بە پشتیوانی دیکتاتۆری گەورەی نازیەکان، هیتلەر. فۆلکسواگن لە ساڵی ٢٠٠٨دا دووهەمین کۆمپانیای گەورەی جیهان بوو لە دوای کۆمپانیی جەنەرال مۆتۆرس. لە ساڵی ٢٠١٠دا یەکەمین کۆمپانیای گەورەی جیهان بوو دوای ئەوەی سەرووی ٤ میلیۆن ئۆتۆمۆبێلی فرۆشت. وە لە ساڵی 2015 دوای هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی تۆیۆتای ژاپۆنی و کۆمپانیای جەنەڕاڵ مۆتۆڕس ی ئەمریکی ، خاوەنی زۆرترین ڕێژەی فرۆشتن بوو لە ئۆتۆمبیلەکانی کە زیاتر بوون لە 9 ملیۆن ئۆتۆمبێل .
فۆلکسواگن (Volkswagen) | |
---|---|
ئۆتۆمۆبێل | |
وڵات | ئاڵمانیا |
شار | فۆلگسبۆرگ Wolfsburg |
دامەزراوە لە | ٢٨ی نیسانی ١٩٣٧ |
دامەزراوە لە لایەن | Martin Winterkorn و Ferdinand Piëch |
وێبگە | en |
شوێنی خزمەت | سەرانسەری جیهان |
Year | Global Sales (in millions)[1] |
---|---|
2007 | 6.2 |
2008 | 6.3 |
2009 | 6.3 |
2010 | 7.2 |
2011 | 8.3 |
2012 | 9.3 |
2013 | 9.7 |
ناو | وێنە | جۆر |
Up! | ئۆتۆمبیلی شار | |
Fox (South America) | ئۆتۆمبێلی بچووک | |
فۆلکسڤاگن پۆلۆ | ئۆتۆمبێلی بچووک | |
Beetle | ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک | |
Golf | ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک} | |
فۆلکسڤاگن جیتا | ئۆتۆمبێلی خێزانی بچووک | |
فۆلکسڤاگن پاسات | ئۆتۆمبێلی خێزانی گەورە | |
فۆلکسڤاگن سی سی | ئۆتۆمبێلی پتەوی پایەبەرز | |
Phaeton | ئۆتۆمبێلی نایاب | |
Eos | توانای گۆڕینی هەیە | |
Scirocco | ئۆتۆمبێلی وەرزشی پتەو | |
Golf + | MPV بچووک | |
Touran | پتەویMPV | |
Sharan | MPV گەورە | |
Tiguan | Small crossover SUV | |
Touareg | Large crossover SUV |
بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلەکانی فۆلکسواگن بەشێوەیەکی سەرکەوتویانە دەستیانکرد بەدرووستکردنی ئۆتۆمبێل، بە شێوەیەک کە تاووەک و ئێستا جەند مۆدێلێکی کۆمپانیاکە لە گشت مێژووی درووستکردنی ئۆتۆمبێل پڕفرۆشترین بوون. وە لە کاتی ئێستادا کۆمپانیاکە خاوەن دووەم گەورەترین بەرهەم هێنانی زۆۆری ئۆتۆمبێلە، وە وا جاوەڕوان دەکرێت کە کۆمپانیاکە تا ساڵی ٢٠١٨ بەرە پێشوەجونێکی باشی تێدا ڕووبدات.
لە سێپتێمبەری ٢٠١٥دا، دەستهەڵات دارانی وڵاتی ئەمریکا ڕایانگەیان، کە بەشێکی ئۆتۆمبێلە نوێکانی کۆمپانیاکە لە گازێکی ژەهراوی لە بزوێنەرەکەوە دەر دەدات، ئەمە هاوکات بووە هۆی زەرەر گەیاندن بە پشکەکانی کۆمپانیاکە و رەخنەگرتن لە دەستهەڵاتدارانی وڵاتی ئاڵمانیا بەهۆی خۆ دزینەوە لە ڕاستییەکان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.