عەرەز
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەرەز، کە لە فەلسەفەدا لە بەرامبەر زات یا جەوھەرەوە ئەوەستێت، ئەوەیە کە ھەبوونی بەستراوە بە شتی دیکەوە. بە سیفەت یا تایبەتمەندییەک کە نەبوونی ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر چییەتی و زاتی شتێکەوە نەبێت ئەڵێن تایبەتمەندیی عەرەزیی ئەو شتە. بۆ وێنە، ڕەنگی پێست بۆ مرۆڤ تایبەتمەندییەکی عەرەزییە. ھەروەھا، سوێری یا گەرمی بۆ ئاو عەرەزین، چونکە ئاو بەبێ ئەم سیفەتانەش ھەر ئاوە.[1]
ئەرەستوو لە نێوان سیفەتە زاتییەکان و سیفەتە عەرەزییەکاندا جیاوازیی دادەنا. بۆ نموونە، کورسییەک ئەکرێ لە کانزا یا لە چێو دروست بێت، بەڵام ئەمە لە ئاست «کورسیبوون»ی عەرەزییە، واتە بۆی پێش ھاتووە یا وای ھاتۆتە ڕێ کە لە کانزا یا چێو دروست بێت و، کورسییەکە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ماددەیەی کە لێی دروست بووە، ھێشتا ھەر کورسییە.[2] ئەگەر بمانەوێ بە زمانێکی تەکنیکی قسە بکەین ئەبێ بڵێین عەرەز سیفەتێکە کە لەگەڵ زاتی ئەو شتەی کە وەسفی ئەکات پێوندییەکی زەرووریی نییە.[3][4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.