شارۆچکەی عەربەت Arbat Town From Wikipedia, the free encyclopedia
عەربەت شارۆچکەیەکە، کەوتووەتە ناحیەی تانجەرۆ، قەزای سلێمانی، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان،[٢] عەربەت کەناسراوە بە ناحییەی تانجەرۆ لە ساڵی ١٩١٩ بووە بە ناحییەو ٧٦ گوند لەخۆ دەگرێت، لەم چەند ساڵەی دواییدا گەشەسەندنێکی فراوانی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بۆ نزیکایی لەسەنتەری شاری سلێمانی دەگەڕێتەوە کە تەنیا ١٤ کیلۆمەتر لێوەی دوورە، ژمارەی دانیشتووانی سەرجەم ناحییەکە نزیکەی ٤٧ ھەزار کەسی لێ نیشتەجێیە، عەربەت پێشتر بەناوچەیەکی کشتوکاڵی ناسرابوو بەڵام ئێستا بەرەو ناوچەیەکی پیشەسازی دەچێت، چونکە زۆربەی زەوییەکانی لەسەر ماستەرپلانی سلێمانی ڕووەو پڕۆژەکانی پیشەسازی دەچێت.
ئەم شارۆچکەیە ناوەندی ناحیەی تانجەرۆیە.
عەربەت لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی چوارتاق و لە باشوور لەگەڵ گوندی باریکە، عەربەت و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی خرابە و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی یەخیماڵی.[٣][٤]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.