یەکەم ئەمیری کۆردۆبا From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدول ڕەحمان کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک, لە دایک بووە ساڵی ٧٣١ز وکۆچی دوایی کردووە ساڵی ٧٨٨ز ناسراوە بە بازی قوڕەیش, یەکێک لەبەرپرسە ئەمەوییەکانی کە پاڵێوراوە بۆ خەلافەت لە پایتەختی دەوڵەتی ئەمەوی لە دیمەشق, ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیکی باپیرەی دەیەم خەلیفەی ئەمەویەکان بووە, عەبدول ڕەحمان ھەڵھات لە دەستی عەباسیەکان لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتەکەیان, و چووە ئەندەلوسەوە وناونرا بە عەبدول ڕەحمان داخل, وماوەی خەلافەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس تەواو کرد, حوکمی کرد لە نێوان ساڵانی ٧٥٦-٧٨٨ز.
عەبدولڕەحمان داخل | |
---|---|
سەقری قوڕەیش | |
یەکەم ئەمیری کۆردۆبا | |
فەرمانڕەوایی | ١٥ی ئایاری ٧٥٦ – ٣٠ی ئەیلوولی ٧٨٨ |
پێشوو | یوسف کوڕی عەبدولڕەحمان |
جێگر | ھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل |
هاوسەر | چەندین: لەوانەش حولال |
منداڵ(ەکان) | سولەیمان عومەر ھیشام کوڕی عەبدولڕەحمان داخل عبدالله |
شانشینی | دەوڵەتی ئەمەوی |
باوک | معاویەی کوڕی هیشام |
دایک | رەعا |
لەدایکبوون | 7 ئازار 731 دیمەشق،سوریا،دەوڵەتی ئەمەوی |
مردن | 30 ئەیلوولی 788 (٥٧ ساڵ)[1] کۆردۆبا،ئەندەلوس |
ئایین | ئیسلام |
عەبدول ڕەحمان کوڕی معاویە کوڕی ھیشام کوڕی عەبدول مەلیک کوڕی مەڕوان کوڕی حەکەم کوڕی ئەبوعاس کوڕی ئومەیە کوڕی عەبد شەمس کوڕی عەبد مەناف کوڕی قوسەی کوڕی کیلابە.
وعەبدول ڕەحمان حەفیدی ھیشامی کوڕی عەبدول مەلیک بوو, پەروەردە بوو لە ماڵی خەلافەتی ئەمەوی لە دیمەشق, وفاتیحی گەورە موسلمەی کوڕی عەبدول مەلیک کە مامی باوکی بووە, توانای حوکم و ویلایەت وزیرەکی لە عەبدول ڕەحماندا بینیوە, کاتێک عەبدول ڕەحمان ئەوە بەر گوێی دەکەوێن کاریگەریەکی باشی لەسەری ئەبێت.
کاتێک عەباسیەکان دەوڵەتەکەیان دامەزراند لەسەر ڕوخانی دەوڵەتی ئەمەوی, وئامانجیان بە دوو کەوتنی ئەمەویەکان بوو لەگەڵ دەست بگرن بەسەر ئەندامانی خێزانی ئەمەوی, بەرپرسەکان ومناڵەکانیان کوشتن تەنانەت حەفیدەکانیشیان کوشتن, وھەموو ئەوانەی کە گومانیان پێ ئەبردن کە ئەھلی میرنشینی بن لە ترسی ھەوڵیان لە شامدا کوشتنیان, وھەموو ھەوڵێکیان خستە گەڕ بۆ بەدیھێنانی ئەو ئامانجە.
عەبدول ڕەحمان داخل کە خۆی شاردبووەوە لە گوندێکی دابڕاو لە نزیک فوڕات لە سوریا, وکاتێک شوێنەکەیان ئاشکرا بوو عەبدول ڕەحمان لەگەڵ وەلیدی برای ھەڵھاتن بە ھەندێک بێستاندا ڕۆیشتن وپۆلیس بە دوایانەوە بوو, ویستیان لە ڕووبارێک بپەڕنەوە, پۆلیس لە خشتەی بردن بەوەی وتیان بگەڕێنەوە ژیانتان پارێزراو ئەبێت, براکەی گەڕایەوە وعەباسیەکان کوشتیان کە تەمەنی ١٣ ساڵ بوو, بەڵام عەبدول ڕەحمان سەرکەوتوو بوو لە ھەڵاتن و گەیشتن بە کەنارێکی تر.
عەبدول ڕەحمان داخل خۆی ئامادە ئەکرد بۆ چوونە ناو ئەندەلوسەوە دوای ئەوەی سوپایەکی بەھێزی پێکھێنا ولایەنگرانی لە خۆی کۆکردەوە, وئیشی لەسەر ئەمانەی خوارەوە کرد, یەکەم, بەدر کە یەکێک بوو لە پیاوەکانی کە لە دیمەشقەوە لەگەڵی ھاتبوو ناردی بۆ ئەندەلوس تا لە ھەڵوێستەکە بکۆڵێتەوە, و زانیاری وەربگرێت دەربارەی ھێزە کاریگەرەکان لەسەر حوکم و بارودۆخی ناوخۆی ئەندەلوس.
دووەم, ناردی بۆ لای ھەموو خۆشەویستانی دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس, تا لایەنی بگرن.
سێیەم, ناردی بۆ ئەندەلوس وپلانەکەی پێ وتن و خەڵکی ئوێ پێشوازییان لەوە کرد لەبەر ئاگاداربوونیان لە دادپەروەری ئەمەویەکان ویەکسانیان, کە لەو کاتانە لە ناکۆکیەکی توندا بوون لەگەڵ یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری , لەبەر ئەوەی جیاوازی ئەکرد لە نێوان ئەوان وعەرەبەکانی باکوری ئەفریقا, ئەیانویست ڕزگاریان بێت لە حوکمی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری کە بەو دەمارگیریە مامەڵەی ئەکردن.
چوارەم, ناردی بۆ لای ھەموو ئەمەویەکان لە ھەموو جێگەیەک وپێی ڕاگەیاندن کە ئەچێتە ئەندەلوسەوە ودەوڵەتی ئەمەوی دائەمەزرێنێت, بەم شێوەیە ھەموو ئەمەویەکانی شام وناوچەکانی تر دوای کەوتن.
لە ساڵی ٧٥٥ز عەبدول ڕەحمان داخل بە سوپا بەھێزەکەیەوە وسەرکردەکانی کە لەگەڵی بوون لە گەرووی جەبەل تاریقەوە چووە ئەندەلوسەوە بە شکۆ و مەزنی فاتحە سەرکەوتووەکانەوە و لایەنگرانی پەیوەندیان پێوە کرد و ھەموو وڵاتەکانی ڕێگەکەی مل کەچ بوون بۆی وڕۆیشت بەرەو ئیشبیلیە وودەستی بەسەراگرت وخەڵکەکەی موبایەعەیان پێدا, پاشان سەرکەوتوو بوو لە چوونە ناو قوڕتوبەی پایتەختەوە, دوای ئەوەی ھیزەکانی یوسفی کوڕی عەبدول ڕەحمان فەھری شکاند لە شەڕی مەساڕە لە ھەمان ساڵدا تا دەستی گرت بەسەر ھەموو ئەندەلوسدا.
عەبدول ڕەحمان داخل سەرکەوت بەسەر عەباسیەکان, وەستا و جەنگا بەرامبەریان وسەرکەوت بەسەریاندا وتێکی شکاندن بە شێوەیەک کە زانیان لە بەردەم ھێزیکدان کە ناتوانرێت لە ڕوویدا بوەستیت, عەباسیەکان ناویان نا بە بازی قوڕەیش دوای ئەوەی سەرکەوت بەسەریاندا, کە ئەو نازناوە بوو دواتر پێی ناسراوە, کە دووەم خەلیفەی عەبباسی ئەبووجەعفەری مەنسوور ئەو نازناوەی بە سەردا بڕیوە لەبەر ئازایەتیەکەی.
بەم شێوەیە عەبدول ڕەحمان داخل ئامانجەکەی خۆی بە دی ھێنا لە گەڕانەوەی سەربەرزی ئەمەویەکان وسەرکەوتن بەسەر عەباسیەکان وپێکھێنانی دەوڵەتێکی بە ھێز کە دەوڵەتی ئەمەوی بوو لە ئەندەلوس.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.