From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی حەسیچە یان شەڕی بەندیخانەی غوێران ھێرشێکی بەرفراوانی ڕێکخراوەی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە داعش بۆ سەر بەندیخانەی غوێرانی ناوچەی حەسیچە بە مەبەستی ئازادکردنی ئەندامە دەسبەسەرکراوەکانی داعشی ناو گرتووخانەکە بوو، کە لەژێر سەرپەرشتیی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کوردانی ڕۆژاوایە. ھێرشەکە لەلایەن چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا بە گەورەترین ھێرشی داعش بۆ سەر ناوچەکە دیاری کرا، دوای ئەوەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ دوایین جار ھێرش کرایە سەر داعش و لەو ناوچەیە پاشەکشەی پێ کرا.[11][12][13][14][15]
شەڕی حەسیچە | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە شەڕی ناوخۆییی سووریا و شۆڕشی ڕۆژاوای کوردستان | |||||||
بارودۆخی سەربازی لە دوای ھێرشکردنەی سەر بەندیخانە (٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
| داعش | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
مەزڵوم کۆبانی |
ئەبوو ئیبراھیم ھاشمی قوڕەیشی ئەبوو عوبەیدا [2] | ||||||
ھێز | |||||||
١٠،٠٠٠ شەڕڤانی ھەسەدە ھێز و زرێپۆشەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و شانشینی یەکگرتوو ھێزە ئاسمانییەکانی ھاوپەیمانیی دژی داعش[3] |
+١٠٠ (لە دەستپێکی ھێرشەکەدا) | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
بەپێی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا: بەپێی داعش: |
بەپێی چاودێریی مافەکانی مرۆڤی سووریا:[4] | ||||||
٧ خەڵکی مەدەنی کوژران[4] ٤٥،٠٠٠ خەڵکی مەدەنی ئاوارە بوون[10] |
ھێرشەکانی داعش درەنگانێکی شەوی ٢٠ی کانوونی دوووەم بۆ یەکەم جار دەستی پێکرد پاش ئەوەی داعش لە ڕێگای تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو و ھەروەھا لە دواتریش تەقاندنەوەی ماتۆڕسکلێکی بۆمبڕێژکراو ھێرشیان کردە سەر بەندیخانەی غوێران، لە پاشان ھێزەکانی داعش ھێرشی زەمینیان دەستپێکرد بە تەقەکردن بە ئاراستەی بەندیخانەکە. ئاگرێکی گەورە لە ئەنجامی تەقینەوەکان لە ناوچەی بەندیخانەکە دروست بوو. ھاوکات ھێرشەکە بووە ھۆی دروستبوونی ئاژاوە و یاخیبوونی زیندانییەکان، بەمەش توانیان دەستیان بگات بە چەک و تەقەمەنیەکانی ستافی بەندیخانەکە، توانیان بەشێکی کۆنتڕۆڵ بکەن و چەندین زیندانیش ڕایان کرد.
ڕۆژی دواتر ھێرش و شەڕوپێکدادانەکان بەردەوام بوو ، چەکدارانی داعش لە ناوچەی زحوری شاری حەسەچە بڵاوبوونەوە و توانیان دەستبگرن بەسەر بەشێکی گرتووخانەکە ، ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەمەستی پشتیوانیکردنی ھێزە کوردییەکان و کۆنتڕۆڵکردنی شەڕەکە ھێزی ئاسمانی و زەمینی بۆ ناوچەکە نارد .[16]ھێزەکانی ھەسەدە ڕایانگەیاند کە توانیویانە ٨٩ زیندانی ڕاکردوو دەستگیر بکەنەوە ، ھەروەھا ڕایگەیاند بەھۆی شەڕەکەوە کارەبای چەند بەشێکی شارەکە پچڕاوە.[17]ھێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای فڕۆکەی جەنگییەوە ٢ ھێرشی ئاسمانی کردە سەر چەند بینایەک کە چەکدارنی داعش خۆیانیان تێدا حەشاردابوو .
چاودێری مافەکانی مڕۆڤ لە سوریا بڵاویکردەوە ، شەڕوپێکدادانی نێوان ھێزە کوردییەکان و چەکدارانی داعش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی گرتوخانەکە و ناوچەکانی حەسەچە بەردەوامە.[18]
لە کاتەکانی ئێوارە و شەوی ٢١ی کانوونی دوومدا فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بەردەوام بوون لە پشتیوانیکردنی ئاسمانی و ھێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش ، ھەروەھا شەڕ و پێکدادانی قورس لە بەرەی گرتووخانەی غوێران و گەڕەکە داگیرکراوەکانی غوێران و زوحور دژی داعش بەردەوام بوو.
شەڕەکە لە شەودا بەردەوامی ھەبوو ، لە بەرەبەیانیدا ھێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان بەسەر ئاسمانی ناوچەکە دەسوڕانەوە ، لە شەڕوپێکدادانەکانی شەودا پێنج چەکداری ھەسەدە و ٦ چەکداری داعش کوژران .ھەروەھا ھێزەکانی ھەسەدە ڕایگەیاند توانیویانە ٤١ زیندانی ڕاکردووی دیکەی داعش دەستگیربکەنەوە و کۆی گشتیان بە ١٣٠ زیندانیان دەستگیرکردەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا ڕایانگەیاند نازانرێت چەند زیندانی ئەندامی داعش لە گرتووخانەکە توانیویان ڕابکەن ، کە کۆی ژماری زیندانیەکان بە ٣٥٠٠ کەس دانراون .بە درێژایی ڕۆژەکە شەڕوپێگدادانی قورس لە ناوچەکانی دەوروربەری بەندینخانەی غوێران ڕویدا ، ھێزەکانی ھاوپەیمانان بەردەوامیان دا بە ھێرشە ئاسمانیەکانیان بۆ سەر ئەو شوێنانەی کە داعش دەستی بەسەردا گرتبوون ، بۆ ئەو مەبەستە فڕۆکەیەکی ئەپاچی ئەمریکی بۆ ناوچەکە نێردرا.
لە بەرەبەیاندا، دووبارە گرژی و شەڕوپێکدادانی قورس لە ناوچەی بەندینخانەی غوێران و دەوروبتری ڕوویدا، ھێزەکانی ھەسەدە و ھاوپەیمانان بەچڕی ھەوڵیاندا چەکدارانی داعش لە گەڕەکەکان دەربکەن و گەمارۆیان بدەن، لە ئەنجامی شەڕەکان ١٦ چەکدای داعش کوژران و ٥ شەڕڤانی ھێزەکانی ھەسەدەش کوژران.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.