کودەتای سەربازیی بەعس لە عێراق ١٩٦٣ From Wikipedia, the free encyclopedia
شۆڕشی ڕەمەزان (ھەروەھا پێی دەگوترێت: شۆڕشی ٨ی شوبات یان کودەتای شوباتی ١٩٦٣) کودەتایەکی سەربازیی بوو لەلایەن باڵی عێراقی حیزبی بەعس لەدژی حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق عەبدولکەریم قاسم ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو کودەتایە دەسەڵاتی قاسم ڕووخێندرا. کودەتاکە لەماوەی ٨ تا ١٠ی شوباتی ١٩٦٣ بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا، ئەحمەد حەسەن بەکر کرایە سەرۆکوەزیرانی عێراق و جێگری پێشووی قاسم، عەبدولسەلام عارف کە بەعسی نەبوو کرایە سەرۆککۆمار.
شۆڕشی ڕەمەزان | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە جەنگی سارد | |||||||
لاشەی عەبدولکەریم قاسم. | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
حکوومەتی عێراق
|
| ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
عەبدولکەریم قاسم سەلام عادل |
عەلی ساڵح ئەسعەدی ئەحەمەد حەسەن بەکر عەبدولسەلام عارف | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
١٠٠[1] | ٨٠[ژێدەر پێویستە] | ||||||
نزیکەی ١٥٠٠ بۆ ٥٠٠٠ کەس کوژران لە ھاووڵاتیانی مەدەنی و ئەندامانی حیزبی شیووعیی بەھۆی لایەنگرییانەوە بۆ قاسم، ھەروەھا ماوەی سێ ڕۆژ ماڵ ماڵ گەڕانکراوە بۆ دۆزینەوی قاسم.[1][2] |
دوای ماوەیەکی کورت دوای سەرکەوتنی ڕێکخستنی ئەفسەرانی نیشتیمانیی (یان ئازادەکان) لە عێراق لەکاتی ڕووخاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی و گۆڕینی سیستمی حکوومەت لە عێراق بۆ سیستمێکی کۆماری لە ١٩٥٨، نیشانەکانی ناکۆکی نێوان لایەنەکان دەستی پێکرد، ھێزە سیاسییەکان و ئەفسەرانی نیشتمانیی، وەک چۆن ھێزە ناسیۆنالیستەکان لەلایەن عەقید عەبدولسەلام عارفەوە سەرکردایەتی دەکران، حیزبی بەعس داوای یەکگرتوویی دەستبەجێ لەگەڵ کۆماری یەکگرتووی عەرەبی دەکات. لە لایەکی دیکەوە، لە ھەوڵێکدا بۆ دروستکردنی دۆخی ھاوسەنگی سیاسی، حیزی شیووعیی عێراق کە دژایەتی بیرۆکەی یەکگرتوویی بوو، ھەوڵیدا بیرۆکەی ھاوکاری لەگەڵ کۆماری یەکگرتووی عەرەبی لە بواری ئابووریدا بخاتەڕوو و بوارەکانی کولتووری و زانستی لەبری یەکگرتوویی سیاسی و سەربازی ھەمەلایەنە.
وردە وردە پەیوەندییەکانی عەبدولکەریم قاسم لەگەڵ بەشێک لە ھاوڕێکانی لە ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانی خراپتر بوو، دواتر پەیوەندییەکەی لەگەڵ باڵە یەکێتیی و ناسیۆنالیستەکان کە ڕۆڵی کارایان لە پشتیوانیکردنی بزووتنەوەی ١٩٥٨ ١٩٥٨دا ھەبوو، خراپ بوون. سەبارەت بە ڕەوتە ناکۆکەکانی ناو حیزبی شیووعیی عێراق، ئەوان ئاواتەخوازی ھاوپەیمانی بوون لەگەڵ فەریق عەبدولکەریم قاسم، کە پەیوەندییەکی درێژخایەنیان لەگەڵدا ھەبوو، بەو پێیەی قاسم پێیوابوو ھەندێک لە ھاوپەیمانە شیووعییەکانی لە لێواری بازداندان بۆ دەسەڵات بە تایبەتی دوای زیادبوونی کاریگەری حیزبی شیووعیی دوای ئەو دروشمە کە لەلایەن زۆرێک لە کۆمۆنیستەکان و لایەنگرانی حکوومەتەوە لە یەکێک لە ڕێپێوانەکاندا دووبارەکرایەوە: «بژی سەرکردەکەم عەبدولکەریم، حیزبی شیووعیی بە حووکمی مووتڵەبی مەزن.»[3] [4] [5] وای لێکرد لەو ڕۆژەوە ویستی خۆی بخاتە سەر ئەو بزووتنەوەی کۆمۆنیستییەی کە حەزی دەکرد ڕژێمەکە بڕوخێنێت، بۆیە چەکەکانی لە میلیشیاکانی حیزبەکە و زۆربەی سەرکردەکانی دەرھێنا و دەستگیرکران، ئەو بزووتنەوەیە دڵسۆزە نەبێت کە لە نێو سەرکردەکانیدا عەمید فڕۆکەوان جەلالەدین ئەوقاتی فەرماندەی ھێزی ئاسمانیی و مووقددەم فازڵ عەباس مەھداوی ئامۆزای قاسم ھەبوون. گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەو قۆناغە گرینگەدا زۆر بە خێرایی لە عێراق ڕوویاندا و سزاکەی عەبدولکەریم قاسم لە ٨ی شوباتی ١٩٦٣ کۆتایی ھات بە کوشتنی لە ڕێگەی دادگاییکردنێکی بەپەلەی ساختە لە ماڵی پەخش (دار الاذاغە) لە بەغدا، و دواتر تەرمەکەی لەسەر شاشە پیشاندرا لە ھەمان ڕۆژدا.
حکوومەتەکەی سەرۆکوەزیران عەبدولکەریم قاسم دەرفەتی ئەوتۆی نەبوو بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆی لەسەر ئەو بزووتنەوەیە، چونکە کۆتا جار نزیکەی یەک ڕۆژی خایاند، لەو ماوەیەدا قاسم بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و سەرکۆنەی کرد و داوای بەرخۆدانی کرد لەڕێگەی وتارێکی نائاسایی کە لەژێر بۆردوومانی فرۆکەدا لە بنکەی وەزارەتی بەرگرییەکەی تۆمارکرا، وەک خۆی بە بزووتنەوەیەکی ھەڵەشە و ناشایستەی دەزانی کە لەلایەن کۆلۆنیالیزم و ھەندێک ناپاک و تێکدەرەوە ئەنجام دەدرێت بۆ لەناوبردنی سیستمی کۆماری، بە گوتەی ئەو بزووتنەوەکە بەھۆی بەھێزی خۆیەوە شکست دەھێنێت چونکە خۆی و حکوومەتەکەی ھەرگیز ناڕووخێن، بەو پێیەی بۆ خەڵک و بۆ ھەژاران بە تایبەتی کاردەکات و داوای لە سوپا کرد سەرکردەکانی بزووتنەوەکە پارچە پارچە بکەن و گوتی:
دوای نۆ مانگ حووکمڕانی و بەھۆی نەبوونی ئەزموونی بەعسییەکان، چ سیاسی و چ سەربازی، لە بابەتی حکوومەتدا، و تەمەنی گەنجی زۆربەیان، نیشانەکانی ناکۆکی لەسەر سەرکردایەتی دەستی پێکرد و لە ئاسۆدا پەرەی سەند بۆ دابەشبوونێک لە نێوان باڵەکاندا، کە پێی دەگوترا جیابوونەوە (ئینشیقاق)، بزووتنەوەیەکی توندڕەو ھەیە کە کۆنتڕۆڵی شتەکان دەکات، بە سەرۆکایەتی عەلی ساڵح سەعدی، کە فڕۆکەوان موونزیر وەنداوی یارمەتی دەدات، و بزووتنەوەیەکی دیکە ھەیە کە مەیلی بەرەو نەرم و نیانی و چارەسەری سیاسییە، بە سەرۆکایەتی حازم جەواد کە پلاندانەر و بیرمەندی بزووتنەوەکەیە و لەلایەن عەبدولکەریم شێخلی ھاوکاری دەکرێت کە لە دوای بزووتنەوەکەی لە ١٩٦٨ بوو بە وەزیری دەرەوە. سەبارەت بە بزووتنەوەی ئەحمەد حەسەن بەکر، نوێنەرایەتی بزووتنەوەی میانڕەوی دەکرد، کە ھەوڵی دەدا خۆی وەک بزووتنەوەیەکی کۆنگڵۆمێرات (کڵۆ کڵۆ) نیشان نەدات، ئەوەندەی وەک لایەنێکی ڕاوێژکاری و ئامۆژگار خۆی پیشان دەدا.[7]
سەرکردایەتی پاسەوانی نیشتیمانیی بە سەرۆکایەتی فڕۆکەوان موونزیر وەنداوی دوای داگیرکردنی بەشێک لە ناوەند و دامەزراوەکان لە ھەوڵێکی بزووتنەوەی عەلی ساڵح سەعدی بۆ ھێنانی کودەتا لە دژی بزووتنەوەی حازم جەواد و باقی ئەندامانی ڕێکخراوی ئەفسەرانی نیشتمانیی ساڵی ١٩٥٨ و ئەوانی دیکە کە بەشدارییان لە بزووتنەوەی ٨ی شوباتی ساڵی ١٩٦٣دا کرد. ئەمەش لەگەڵ کردەوەی توندوتیژیدا بوو کە لەلایەن میلیشیای پاسەوانی نیشتمانییەوە ئەنجامدرا وەک تۆڵەسەندنەوەیەک لە کۆمۆنیستەکان کە ئەندام بوون لە میلیشیای بەرخۆدانی جەماوەری و ئەشکەنجەدانیان. حازم جەواد بە خێرایی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکەیدا جووڵەی کرد، کە لە کۆبوونەوەیەکدا کە سەرکردایەتی ڕێکخراوەکەی لەخۆگرتبوو، بارەگای سەعدییان گەمارۆدا و ھەموویان دەستگیرکران و دیپۆرتکران بۆ ئیسپانیا.[8]
سەرۆک کۆمار عەبدولسەلام عارف لەگەڵ ھاوکارەکانی لە سەرکردایەتی سوپا و ئەندامانی ئەنجومەنی نیشتمانیی بۆ فەرماندەیی شۆڕش بە ناڕەحەتییەوە سەیری دۆخەکەیان دەکرد، بۆیە ڕێککەوت لەسەر پلانێک کە لەلایەن فەرماندەیی بەغداوە جێبەجێ بکرێت کە ئامیرییەی ناوچەی بەغدای سەربازی بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕژێم لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی فەرماندەیی شۆڕش و فەرماندەیی گشتی و ناوچەی بەغدا ڕێککەوتن بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە بۆ نەھێشتنی حیزبی بەعس بە دوو لقەکەیەوە. ڕۆژی ١٨ی تشرینی دووەم فەرمانی سەربازی دەرچوو بۆ جووڵەی سوپا بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی بەغدا. ئەوانەی بوونە ھۆی ئاژاوە و کردەوەی توندوتیژی و سەرۆکی ئەو باڵانەی کە مابوون لەو حیزبە دەستگیرکران و عەبدولسەلام عارف فەرمانێکی دەرکرد و ئەحمەد حەسەن بەکر لە پۆستەکەی دوورخستەوە و دەستبەسەری ماڵەوەی کرد پاشان کردییە باڵیۆز لە وەزارەتی دەرەوە. پاش ماوەیەک فەرمانێکی دەرکرد کە وەک جێگری سەرۆکی کۆمار دەستنیشانی کرد. ھەروەھا زۆرێک لە ئەندامانی حیزبی بەعس کە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کرا، بەخشران بێجگە لەو ئەندامانەی تاوانکارییان ئەنجامداوە کە ڕەوانەی دادگای مەدەنیی کردوون.[9]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.