From Wikipedia, the free encyclopedia
شۆڕشی سپی (بە فارسی: انقلاب سفید)یان شۆڕشی شا و گەل (بە فارسی: انقلاب شاه و مردم) ناوی زنجیرەیەک گۆڕانکاریی ئابووری و کۆمەڵایەتییە کە نۆزدە بنەمای تێدایە کە لە سەردەمی محەممەدڕەزا شای پەھلەوی و بەھاوکاری عەلی ئەمینی سەرۆک وەزیرانی ئەوکات لە ئێراندا بەدیھات، ئەسەدوڵڵا عەلەم و حەسەن عەلی مەنسوور و ئەمیرعەباس ھوەیدا. لە قۆناغی یەکەمی شۆڕشی سپیدا پێشنیارێک ھەبوو کە لە شەش بنەما پێکھاتبوو کە محەممەد ڕەزا شا لە کۆنگرەی نەتەوەیی جووتیاران لە تاران لە ٢١ی ڕێبەندانی ١٣٤١دا پێشکەشی جووتیاران و خەڵکی کرد. دوای ئەوە، لە ٦ی شوباتی ١٣٤١دا، خەڵکی گشتیش لە ڕیفراندۆمێکی سەرتاسەریدا دەنگیان بە چاکسازییەکان دا.[1] شا ئەم چاکسازییانە بە شۆڕشی سپی ناوبرد، چونکە شۆڕشێکی ئاشتیخوازانە و بێ خوێن بوو.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.