شارستانی سەردەشت

From Wikipedia, the free encyclopedia

شارستانی سەردەشت

شارستانی سەردەشت یەکێک لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا کە لە دەوەری موکریان سەر بە پارێزگای ورمێ لە ئێران ھەڵکەوتووە. ناوەندی ئەم شارستانە شاری سەردەشتە. بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٦ ژمارەی دانیشتوانی ئەم شارستانە ١٠٤،١٤٦ کەس بووە کە ٥٢،٤٩٤ کەس لەم ژمارەیە پیاو و ٥١،٦٥٢ کەسیان ژن بووە.[١]

  ئەم وتارە سەبارەت بە شارستانی سەردەشت نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏سەردەشت (ڕوونکردنەوە).
Thumb
جێگای شارستانی سەردەشت لەسەر نەخشەی پارێزگای ورمێ

شارەکان

گەشتیاری

بەھۆی ژینگە و سروشتی سەردەشت، ئەو شارە لەگەڵ دەوروبەری بووەتە ناوچەیەکی گەشتیاری و زۆر جاران وەکوو «بەھەشتی کوردستان» ناوی لێدەبەن.[٢][٣]

تاڤگەی شەڵماش

Thumb
دیمەنێکی تاڤگەی شەڵماش

تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ کە لە شارستانی سەردەشت ھەڵکەوتووە. ئەم تاڤگەیە کە لە دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشتە و یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژماردەکرێ.[٤] ئەم تاڤگەیە کە لەق. دۆڵێکی ئاوەدان و بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشتە و یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژماردەکرێ.[٥]

چۆمی کەڵوێ

Thumb
دیمەنێکی چۆمی کەڵوێ لە ناوچەی گۆمەشین

چۆمی کەڵوێ بەشێک لە زێی بچووکە، کە لە باشووری کوردستان بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەڕوات و دواتر لەگەڵ ڕووباری دیجلە و کەنداوی فارس تێکەڵ دەبێتەوە. ئەم ڕووبارە یەکێک لە ناوچە گەشتیارییەکانی شاری سەردەشت و دەوروبەرە. ھەروەوھا بەنداوی سەردەشت لەسەر ئەم ڕووبارە ساز بووە.

کانیاوی گڕاوان

Thumb
کانیاوی گڕاوان
Thumb
کانیاوی گڕاوان لە زستاندا

کانیاوی گڕاوان سەرچاوەیەکی ئاوی لە ناوچەی ڕەبەت لە شارستانی سەردەشتە کە بەھۆی تایبەتمەندیی دەرمانی و سروشتی سەرسەوزی دەوروبەری ناوبانگی ھەیە. گڕاوان لە دەشتێکی یەکدەست سەوز و سەرنجڕاکێش لە نزیک گوندی کانی گوێز لە مەودای دوو کیلۆمەتریی شاری ڕەبەت و لە دوازدە کیلۆمەتریی باکووری رۆژھەڵاتی شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە کە خاوەن ئاوی کانیاوییە. ڕووباری زێی بچووک لە تەنیشت ئەو کانیاوە تێدەپەڕێت کە لە وەرزی بەھاردا یەکێک لە پڕئاوترین ڕووبارەکانی ناوچەیە. ئاوی ئەو کانیاوە دەڕژێتە ناو ڕووباری کەڵوێ کە بەشێک لە زێی بچووک دێتە ھەژمار.[٦] ھەروەھا گڕاوان کانیاوێکە ئاوەکەی کانزانییە و ھەڵگری خوێیە. ئەو کانیاوە ١٢٠٦ مەتر بەرزە لە ئاستی دەریا.[٧]

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand - on

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.